رۆژنامەی ھەولێر

با وا نەزانیت

ئازا حەسیب قەرەداخی

لەو دیو زریانەوە
بە ڕووتا هەمیشە شادم پێدەکەنم
چونکە قەت نامەوێت
بمبینی و هەست بکەیت من زێواری خەمم
بۆران و گێژەن بێ
تیشکی خۆشەویستیم دەخەمە سەر ڕێگەت
مەحاڵە بهێڵم
بۆ ساتێ بمبینیت ئاسۆی سەر بە تەمم
گەر هەوریش ئەستوور بێ،
ئاسمانێکی تار بێ،
لەو ڕۆژە تووشەدا
بۆت هەڵدێم وەکو خۆر
نە بادا پێت وا بێ سایەقەی دەم دەمم
با نێوان ئەو خەڵکە، هاوسۆزیی تەنرا بێ
بە تۆڕی دووڕوویی
لە پێشتا کەشکۆڵی پەرۆشیم دەڕێژم
با بێ بەش نەبیت تۆ
لە وێرد و هۆزانی ڕاستینەی سەردەمم
لە ئانی پووچیدا
ئەو کاتەی گشت شتێ هیچێکی بەتاڵن
سەرتاپام واڵایە بۆت دەبم بە باوەش
سەرباری نەداری