ڕۆژی شەممە ٣١ی ١٠ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی ماڵ و مۆزەخانەی کولتووریی جەمال نەبەزی کرد و لەلایەن دەوەن مەعرووف، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە و ستافەکەیەوە پێشوازیی لێ کرا.
لە سەردانەکەدا، د. سالار عوسمان بە ڕێزەوە باسی لە بەرهەم، هەوڵ و ماندووبوونە ئەدەبی و کولتوورییەکانی جەمال نەبەز کرد و خزمەتەکانی لەو بوارەدا بەرز نرخاند.
هاوکات بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ستایشی ڕۆڵی گرنگی مۆزەخانەکەی کرد لە پاراستن و ئاوڕدانەوە لە بابەتە مێژووییەکانی ڕۆشنبیریی کوردی، پشتیوانی و ئامادەییی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنیشی بۆ هەر کار و هەنگاوێک لەو پێناوەدا دووپات کردەوە.

