رۆژنامەی ھەولێر

فیلمی کلارا و خۆر، ڕۆبۆتێک کە مانای خۆشەویستی و مرۆڤایەتی دەدۆزێتەوە

حەسەن حەمەد ئاندێکی – هەولێر

فیلمی کلارا و خۆر (Klara and the Sun) چیرۆکێکی هەستیارە و پەیوەستە بەپەیوەندیی نێوان مرۆڤ و زیرەکیی دەستکرد.

کلارا، هاوڕێیەکی دەستکردە کە بە وردی بۆ یارمەتیدانی مرۆڤ دروست کراوە، هیواخوازە خێزانێک بدۆزێتەوە کە لە ماڵەوە بیگرنە خۆ؛ ژیانی ئەو کاتێک دەگۆڕێت کە بە جۆزی، کچێکی گەنج، ئاشنا دەبێت و، پەیوەندییەکی تایبەت لەگەڵ یەکتر دروست دەکەن.
جۆزی لەگەڵ دایکەکەی پەیوەندییەکی ئاڵۆزی هەیە و خێزانەکەشی ڕووبەڕووی لەدەستدانی کەسانی خۆشەویست بووەتەوە.
کلارا بە سادەیی، دڵسۆزی و تێگەیشتنی خۆی هەوڵ دەدات ڕووناکی بگەڕێنێتەوە ناو ژیانیان. چیرۆکی فیلمەکە لە ڕۆمانی نووسەری بەناوبانگ کازۆ ئیشیگۆرۆەوە وەرگیراوە.
تایبەتمەندیی فیلمەکە ئەوەیە کە بە زمانی سینەما پرسیار لە مانای خۆشەویستی، دڵسۆزی و هەستی مرۆڤ دەکات. ئایا زیرەکیی دەستکرد دەتوانێت لە ئامێرێک زیاتر بێت و ببێتە هۆی گۆڕانێکی ئەرێنی لە ژیانی مرۆڤدا؟ ئەم فیلمە هەوڵ دەدات بە چیرۆکێکی هەستیار ئەم پرسیارە بخاتە بەردەم بینەر.
سەرچاوە:
www.sonypictures.com/movies/klaraandthesun