رۆژنامەی ھەولێر

ئامەدی کوردان سەرکەوتنێکی دیکەی گەورەی تۆمار کرد

ئەسعەد ئیسماعیل – هە‌ولێر

لە باکووری کوردستان ئامەدسپۆر لە گەڕی دەیەمی سووپەرلیگی تورکیا، لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی ئەیوپ سپۆری کرد و گۆڵبارانی میوانەکەی کرد، بەردەوامی دا بە رکابەریکردنی یانەی گەڵاتەسەرای لەسەر وەرگرتنی پێشەنگی خولەکە.

ئێوارەی دوێنێ یانەی ئامەدسپۆر لە گەڕی دەیەمی سوپەرلیگی تورکیا و لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەیوپ سپۆری کرد و شکستی بە میوانەکەی هێنا.
یانەی ئامەدسپۆر نزیکەی 586 رۆژە لە یاریگای خۆی و لە بەردەم هاندەرانی بە هیچ یانەیەک نەدۆڕاوە، دوایین دۆڕانیشی لە یاریگای خۆی لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو بوو.
ئامەدسپۆر دووەمجارە بەشداری سوپەرلیگی تورکیا دەکات و لە کۆی 10 یاری رابردووی لەم وەرزە، خاوەنی حەوت بردنەوە و دوو بەرامبەربوونە، تەنیا لە یەک یاری تووشی دۆڕان بووە و بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ و بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ گەڵاتەسەرای پێشەنگ، لە پلەی دووەمی ریزبەندی سوپەرلیگی تورکیا دێت.
ئامەد سپۆری باکووری کوردستان ئەم وەرزە لە ریزبەندی سووپەرلیگی توورکیا پیش یانەکانی فێنەرباهچە و بێشکتاش و ترابزۆن سپۆر کەوتووەتەوە کە ملیاران دۆلاریان خەرج کردووە.
ئەیوب سپۆر لەم وەرزەدا خراپترین تیپی خولی تورکیایە، لە 10 یارییدا 9 جار دۆڕاوە، تەنیا یەک سەرکەوتنی هەیە، تیپەکە 27 گۆڵی لێکراوە و تەنیا دوو گۆڵی لە خولەکەدا تۆمارکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئامەد سپۆر بە وریاییەوە یاریی بکات بۆ ئەوەی سوود لە خراپیی رکابەرەکەی وەربگرێت.
ئامەد سپۆری باکووری کوردستان ئەم وەرزە لە ریزبەندی سووپەرلیگی توورکیا پیش یانەکانی فێنەرباهچە و بێشکتاش و ترابزۆن سپۆر کەوتووەتەوە کە ملیاران دۆلاریان خەرج کردووە.