کارەکانی گەورەپڕۆژەی وێستگەی چارەسەری ئاوەڕۆی قورسی شاری هەولێر بە گوژمەی ٧٧٤ ملیۆن دۆلار بە خێرایی بەڕێوە دەچن، کە لەلایەن کۆمپانیای ئاوزان جێبەجێدەکرێت وەک یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ژێرخانی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراق بە یەکەم دادەنرێت.
ئەم پڕۆژەیە خزمەتێکی گەورە بە ژینگەی هەولێر، پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، ڕێگریکردن لە ژەهراویبوونی خاک، پاراستنی تەندروستیی گشتی و کەرتی کشتوکاڵ دەکات، هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێت لە ئاودانی ناوچە سەوزایییەکان و پشتێنەی سەوزایی شارەکەدا.

