ئەمشەو پێنجشەممە 2026.10.29، بە ئامادەبوونی بەڕێز سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، نوێنەری سەرۆکی هەرێم، نوێنەری سەرۆکی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، پارێزگاری هەولێر و، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دیپلۆماتکار و کۆنسوڵی وڵاتان، ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو، کە لەلایەن کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتەوە لە هەولێری پایتەخت ڕێکخرابوو.
لە میانی بەشداریکردنەکەیدا، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە کۆنسوڵی گشتی و ستافی دپلۆماسی کۆماری تورکیا کرد، هاوكات جەختی لە گرنگیی بەهێزکردن و فراوانکردنی پەیوەندییە مێژوویی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.

