ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2026، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه و به‌دواچوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه، سه‌ردانی پێگه‌ی گه‌وره‌پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی شاری هه‌ولێری كرد كه له‌میانه‌ی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و زەردەشت سەرسام، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و تیمی سەرپەرشتی پڕۆژە، یاوه‌ری بوون.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای ئاوزان بە گوژمەی (579 ملیۆن دۆلار) لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەر و ستافی كۆمپانیای ئاوزان کە کۆمپانیای جێبەجێکارن، كۆبووه و به‌دواداچوونی بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان كرد و دواتر به‌شه‌كانی پڕۆژهكهیشی به‌سه‌ركرده‌وه و ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی دایه كۆمپانیای جێبه‌جێكار و تیمی ئه‌ندازیارانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ ئه‌وه‌ی له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌پێی دیزاین و به باشترین شێوه پڕۆژەکە ته‌واو بكرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هەردوو ستافی حکوومەت و کۆمپانیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه: ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بە بڕیاری ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئەم پڕۆژەیە خه‌ونێكی له‌مێژینه‌ی شاری هەولێرە کە لە ساڵانی حەفتا و هەشتای سەدەی ڕابردووەوە دەبوو ئەم پڕۆژەیە بۆ هەولێر جێبەجێ بکرێت، بەڵام نە ئەو کات و نە دواتر نەکراوە. کەچی سەرەڕای هەموو ئەو گرفتانەی لە پێش کابینەی نۆیەم و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، بەڵام بە ئیرادەی جەنابی سەرۆکی حکوومەت ڕێزار مەسرور بارزانی پڕۆژەکانی ژێرخان و پڕۆژە گەورە و پێویستەکان جێبەجێ کراون و جێبەجێ دەکرێن. هەروەها گوتی: ئەم پڕۆژەیە هاوشانی پڕۆژەی فریاگوزاریی گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر کە له ناسکترین بارودۆخدا جەنابی سەرۆکی حکوومەت بڕیاری جێبەجێکردنی دا و شاری هەولێری لە گرفتی کەم ئاوی ڕزگار کرد، ئەم پڕۆژەیەش، گەورەترین پڕۆژەیە کە خزمەت بە ژینگەی هەولێر و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و ژەهراوی نەبوونی خاک و پاراستنی تەندروستیی گشتی و کشتوکاڵی ئەو ناوچەیە دەکات و لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە. هەروەها ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیشی له ئاودانی ناوچه سهوزایییهكان و پشتێنه‌ی سه‌وزایی و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ده‌بێت و چه‌ندین سوودی تری هه‌یه كه كاركردن له‌م به‌شه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا زۆر به باشی و به فراوانی به‌ڕێوه ده‌چێت. ئەوەی شایانی باسە، لە ڕۆژی ١٦-١١-٢٠٢٥ بەردی بناغەی ئەو پڕۆژەیە لەلایەن جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانرا.
پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر به دوو به‌ش له‌لایه‌ن دوو كۆمانیاوه جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌شی یەکەمیان کە بەشە گەورە و سەرەکییەکەی پڕۆژەکەیە، له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئاوزان كه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵییه و لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمه‌كه‌ی 579 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌م به‌شه توانای چاره‌سه‌ركردنی 210 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی قورس له ڕۆژێكدا هەیە لەگەڵ دانانی 22 كیلۆمه‌تر ئاوه‌ڕۆی سه‌ره‌كی. ئەم بەشەی پڕۆژە ئه‌گه‌رچی ماوه‌كه‌ی دوو ساڵه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر به خێرایی كاری تێدا ده‌كرێت ته‌نیا له ماوه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت مانگدا تا ئێستا به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 25% كاره‌كانی ته‌واو كراوه و كاركردن تێیدا به فراوانی و خێرایی ده‌چێته پێش و ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر هه‌ست پێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شی دووەمی پڕۆژەکە كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئیتۆچۆی ژاپۆنی کە بە هاوکاری ئاژانسی جایكای ژاپۆنی جێبه‌جێ ده‌كرێت، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌ردانی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری ئەو به‌شەی كرد و له‌گه‌ڵ تیمی ئه‌ندازیاران و ستافی کۆمپانیا به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و كارانه كرد كه تاوه‌كوو ئێستا ئه‌نجام دراون. ئەم به‌شەی پڕۆژە به‌گوژمه‌ی 195 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت و توانای چاره‌سه‌ركردنی 52،500 مه‌تر سێجا ئاوه‌ڕۆی قورسی له ڕۆژێكدا هه‌یه و تاوه‌كوو ئێستا به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 10%ی كاره‌كانی ته‌واو كراوه.

