لە بەردەوامیی وەرزی پایزە و نمایشەكانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر، بە هەماهەنگیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بەڕێزتان و خانەوادە و ئازیزانت بانگهێشت دەكەین بۆ ئامادەبوون و بینینی شانۆیی (ئیمپراتۆریەتی هەیاس) كە دەمانگێڕێتەوە بۆ ناو یادەوەرییەكانی كۆنی هەولێر و هەولێرییەكان.
نووسینی: د. محەمەد عەلی عوزێری
دراماتۆرگی و دەرهێنانی د. ژیلوان تایر
رۆژی: یەكشەممە / ١/ ١١/ ٢٠٢٦ و رۆژانی دواتر
كات: ٦ی ئێوارە
شوێن: هۆڵی (رۆشنبیری)

