شیڤان شێرزاد – هەولێر
پڕۆژەی سینەما و جەماوەر بەردەوامە و ئەم هەفتەیەش بە فیلمێکی نوێ لە ئێمپایەر سینەما پێشوازی لە میوانان دەکات.
فیلمی ئاڵودە، کە لە نووسین و دەرهێنانی “سیروان محەمەد” و نواندنی هەریەک لە سینەماکاران (شوان عەتووف، هەردی سەلامی) و چەندین هونەرمەندی ناسراوی کوردە دەبێتە میوانی ئەمڕۆی هەولێر و بڕیارە لە کاتژمێر ٥ـی ئێوارە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی وەرزی زستانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر بەسەرپەرشتی لێژنەیەکی پسپۆر لە هەڵبژاردنی فیلم نیشانی ئارەزوومەندانی هونەری فیلمسازی بدرێت.
ئەو فیلمە ناوەڕۆکەکەی باس لە گرووپێک دەکات، کە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان دەکەن و لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەو ماددە بێهۆشکەرانەوە چەندین تاوان ئەنجام دەدەن و دەیانەوێت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دیاردەی بەکارهێنانی ماددە بێهۆشکەرەکان زیاتر لە نێو کۆمەڵگە بڵاوبکەنەوە، بەڵام شەونخوونی دەزگا ئەمنیەکان و هەوڵی بەردەوامی ئاسایش کۆتایی بە خەونی بازرگانە چاوچنۆکەکان دەهێنێت و دواجار هەوڵدەدرێت تووشبووانی ئەو ماددەیە له نەخۆشخانەیەکی تایبەت چارەسەر بکرێن و وشیاریش لە نێو کۆمەڵگە بڵاوبکەنەوە، کە خۆیان دووربگرن لەم ماددانەی، کە ڕێگەی مەرگیان نیشان دەدات.

