لەقەزای کەلار کەسێک بەپێی مادەی 2 ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تۆڕەکۆمەڵایەتێکان لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە دەستگیرکرا
هەروەها
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان (نووسینگەی نەهێشتنی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان)، تۆمەتبارێکی دیکەی دەستگیرکرد کە دانیشتووی شارۆچکەی هەریرە و بەپێی مادەی (430) لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو
تۆمەتبار لە ڕێگەی هەژمارێکی ساختەی فەیسبووک بە ناوی (Bexall Jamal) خۆی وەک ئافرەت ناساندووە و هەستاوە بە هەڵخەڵەتاندنی پیاوان پاشان هەڕەشەی لێ کردوون و لە بەرامبەر سڕینەوەی گرتە ڤیدیۆ و وێنەکانیان داوای پارەی لێ کردوون و پارەی لەچەندین کەس بەو شێوەیە وەرگرتوە.
لە ئێستادا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
داوا لە هاووڵاتیانی سنوری گەرمیان دەکەین هەر کەسێک لەلایەن ئەم هەژمارەی فەیسبووکەوە هەڵخەڵەتێنراوە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بکات بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبار.

