رۆژنامەی ھەولێر

شانۆگەری ئیمپڕاتۆڕیەتی هەیاس بەمزووانە نمایش دەکرێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

شانۆگەری ئیمپڕاتۆریەتی (هەیاس) لە دەرهێنانی هونەرمەند “ژیلوان تاهیر” و نووسینی د. محەمەد عەلی عوزێری و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێرە و بە هاوکاری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەمزووانە نمایش دەکرێت.

لەو شانۆگەرییەدا دەستەیەک لە ئەکتەرە ناسراوەکانی شاری هەولێر تێیدا بەشداردەبن و دەبێتە یەکێک لە شاکارە هونەرییەکانی ئەم وەرزەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر.
“شاخەوان مستەفا” بەڕێوەبەری سینەما و شانۆی هەولێر لە ئاخاوتنێکی بۆ بەشی هونەری ڕۆژنامەی “هەولێر” دەڵێت: لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بۆ زیاتر بایەخدان و بووژاندنەوەی هونەری شانۆ لە پایتەختی هەرێم بەڕێوەی دەبات، سەردانێكی مەیدانیمان بۆ لای ستافی شانۆیی (ئیمپراتۆریەتی هەیاس) لە هۆڵی ڕۆشنبیری ئەنجامدا و لە نزیكەوە لەگەڵ ستافی شانۆگەرییەكەکۆبووینەوە، کە ئێستا لە دوایین ئامادەكارییەكانی نمایشكردنی ئەم بەرهەمە هونەرییەن.
گوتیشی: ناوەڕۆكی ئەو بەرهەمە شانۆییە باس لە هەولێری جاران دەكات و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هاوکاری ئەو پڕۆژەیە.
بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر پشتگیری و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ستافی شانۆگەرییەکە دووپاتکردووتەوە.