ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 25.10.2026 بە بەشداریی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی( پ د ك )، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی هونەر و ڕۆشنبیریی هەولێر، ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆو نووسەران و ڕۆشنبیران، دەزگای کەلتووریی «یاد» لە هۆڵی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەددین، چالاکییەکی کەلتووری و ئەدەبی بەڕێوەبرد، بە ناونیشانی مارف خەزنەدار؛ گەنجینەی ئەدەبیاتی کوردی.
ئەم چالاکییە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یادی زاناو عارف و ئەکادیمیستی دیاری کورد، مامۆستا مارف خەزنەدار، و بە نرخاندنی تەمەنێک خزمەت و بەرهەمی ئەدەبی و زانستیی مامۆستا مارف خهزنهدار ئەنجام درا.
لە چوارچێوەی ئەم چالاکییەدا، ژمارەیەک وتار و پانێل پێشکەش کران و بەشداربووان باسیان لە بیرو ئەندێشەو کەسایەتی زانستی و ئەدەبی مارف خەزنەدار، ڕۆڵ و خزمەتەکانی لە پەرەپێدانی ئەدەبیاتی کوردی و بەهاو کاریگەریی بەرهەمەکانی لە بواری توێژینەوەی زانستی و ڕۆشنبیریی کوردیدا کرد.
ئەم جۆرە چالاکییانە هەنگاوێکن بۆ پاراستن و بەردەوامکردنی کاروانی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی کوردی و ناساندنی کەسایەتییە زانستی و ئەدەبییەکان بە نەوەی ئەمرۆ .

