رۆژنامەی ھەولێر

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەو دەنگۆ و هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە لە ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە بوونی درۆن یان هێز و یەکەی سەربازیی ئۆکراینی لە خاکی هەرێمدا، و بە تەواوی دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم بانگەشانە لە بنەڕەتدا ناڕاست و بێ‌بنەمان.
لەم سۆنگەیەوە، جەخت لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتی و نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی بێلایەنی، خۆبەدوورگرتن لە ناکۆکییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، و ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی خاکی هەرێم وەک پێگەیەک بۆ هەر جۆرە جووڵەیەکی سەربازی یان دوژمنکارانە دژ بە هەر وڵاتێک.
لە کۆتاییدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم لە پێشینەی کارەکانمانە، و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە تێوەگلان یان پەلکێشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ ناو ئەو ململانێیانە نادرێت.