وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داشكاندنێكی گەورەی تا ڕێژەی 75% لە سزای بەسەرچوونی ڤیزا و نشینگەی بیانییەكان دەركرد.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە: بە بڕیاری ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، بڕیاردرا بە داشکاندن بە ڕێژەی 75% لە سزای بەسەرچوونی ڤیزا و بەسەرچوونی نشینگەی بیانییەکان.
وەزارەت هەروەها رایگەیاندووە: بە فەرمانی ژمارە (32557) لە ڕۆژی 15ـی تشرینی یەکەمی 2026 دەرچووە، ئەو بیانییانەی کە بە فەرمی و لە ڕێی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بە هەر هۆکارێک
نەیانتوانیوە ڤیژەکانیان درێژ بکەنەوە، یاخود نەیانکردۆتە نشینگە، یان نشینگەیان هەبووە و بەسەرچووە، تا 31ـی کانوونی یەکەمی 2026 لە کاتی سەردانکردنییان بۆ یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە تەنیا 25%ـی کۆی گشتی سزاکانی دواکەوتن کە لە ڕێنماییمان ژمارە (1ی ساڵی 2021) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت.

