ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 14.10.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداریی لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی شازدەهەمی قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی کرد.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی د. ئاراس خۆشناو بەرپرسی رێکخراوە پیشەییەکانی ( پ د ك ) و سەرۆکی زانکۆ، مامۆستایان، کادیرانی ئەکادیمی، قوتابیانی دەرچوو و کەسوکار و خانەوادەکانیان، لە کەشێکی پڕ لە شانازی بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە قوتابیانی دەرچوو و خانەوادەکانیان، دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی و مامۆستایانی زانکۆ کرد، بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونیان لە بواری پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەیەکی خوێندەوار و شارەزا، هەروەها هیوای سەرکەوتن و داهاتوویەکی گەشی بۆ دەرچووان خواست.
لەو مەراسیمەدا گرنگی ڕۆڵی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای لە پێگەیاندنی تواناکانی گەنجان و خزمەتکردن بە پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەرز نرخێندرا.

