رۆژنامەی ھەولێر

بالووکە چییە؟

مستەفا مەحمەد مستەف هە‌ولێر

بالووکە، نەخۆشییەکى ڤایرۆسییە، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر دەگوازرێتەوە، تووشى پێست و کۆئەندامى زاوزیێ مرۆڤ دەبێت، زۆربەى جار لە سەر دەست و پەنجە و بنى پێ یەکان دەردەکەوێت، بەڵام دەکرێت لە هەر شوێنێکدا دروست ببێت، وەک دەوروبەرى مڵ و ڕوخسار، ڕە گى بە هۆى ڤایرۆسێک دروست دەبێت، کە ناسراوە بە (HPV) Human papilloma virus، ئەم ڤایرۆسە بە مۆمى پێست یان وەرەمى حلیمى مرۆڤ ناسراوە، نزیکەى زیاتر لە ١٠٠ جۆر هاوشێوەى ئەم ڤایرۆسە لە هەوادە هەیە، بەڵام هەندێکیان تووشى پێست دەبن، لە ڕێگەى بەرکەوتنى ڕاستەوخۆ هەر یەکێکیان بێت دەتوانن ڕەگى باڵووکە دروست بکەن، ڤایرۆسەکە خانەکانى کیراتینۆسایدەکانى چینى سەرەوەى پێست تووش دەکات، زۆرجار لە رێگەى بەرکەوتنى ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسى تووشبوو یان لە ڕێگەى پەیوەندى سێکسى نا شەرعى دروست دەبێت، یاخود بە دەست ڵێدانى ڕووکارى کە ڵووپەلى و بەکارهاتووى کەسى تووشبوو وەک : خاولى وجڵ و بەرگ ودەست کێش و گۆریە و گوێزانى ڕیش تاشین و هەروەها لە ڕێگەى نەعلەى تەر و پیسبوونى زەوى و شێدارى ناوگەرماو دەگوازرێتەوە، ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەى کونیلە بچووکەکانى پێست و برین و دەرزى پێست و شەقبوونى پاژنەى پێ یەکان و کەڵێنى نینۆکەکان دەچێتە ژوورەوە، ڕە گى بالووکەکان دەتوانن ماوەى چەند مانگێک یان ساڵانێک دواى تووشبوون چارەسەر ببن ئەگەر سیستەمى بەرگرى لە شى نەخۆشەکە بەهێزبێت، بەڵام ئەو کەسانەى سیستەمى بەرگرى لە شیان ڵاوازە لە وانەیە کاریگەرى زیاترى هەبێت لەسەر پێستى کەسەکە، بالووکەکان زۆر جۆر ڕەگى هەیە بۆ نموونە (HPV) جۆرى ١ و ٢ و ٤ تووشى منداڵان دەبێت، جۆرى ترهەیە کە تووشى کۆئەندامى زاوزێ دەبێت ئەویش وەک (HPV) ٦ و ١١ هەندێک جار دەگۆرێت بۆ١٦و ١٨و ٣١ و ٣٣ ئەم جۆرانە دەبێتە شێرپەنجەى جۆرى (SCC Cancer) لە وانەیە بگۆرێت بۆ زۆرترین شوێنى تووشبوون لە دەست و پێ یەکان و کۆئەندامى زاوزێ و تێکچوونى سیستەمى بەرگرى لەش.

جۆرەکانى بالووکە :
بالووکە جۆرەها شێوەى جیاوازى هەیە، کە بەپێى شوێنى دەرکەتن و ڕووکەشیان دابەش دەکرێت.
• بالووکەى باو یان ئاسایى : (Common wart) (Verruca vulgaris) ئەم جۆرە بالووکە یە زۆر باوە کە زۆرینەى خەڵک تووشدەبن، ڕوویەکى زبرو رەقى هەیە، ڕەنگیان کاڵە یان زەرد یان قاوەییە، زۆرجار لە سەرى پەنجەو دەورووبەرى نینۆک و ئەژنۆ و ڕووخسار دەردەکەون، قەبارەیان زۆربەى جار لە یەک سانتیمەتر بچووکترە.
• بالووکەى ژێرپێ : (Plantar wart) ئەم جۆرە بالووکە لە ژێر پێ یەکان دەردەکەون، بە هۆى پەستانى کیشى لەش و ڕۆیشتن بالووکەى بنى پێ یەکان تەخت دەبن، هەندێک جار چەند دانە یەکیان بەیەکەوە کۆدەبنەوە، شێوەى مۆزاییکى پێک دەهێنن، (Mosaic wart)، هەندێک جاربە ئازارە بە تایبەتى لە کاتى ڕۆیشتن بەپێ، و لەکاتى هەوکردن بەهۆى زۆر تەربوونى پێ یەکان لە ناو ئاودا، و لە پێ کردنى پێڵاوى تەسک وتەنگ نا تەندروست .
• بالووکەى تەخت (Plane wart) : ئەم جۆرەیان زیاتر لە منداڵان و گەنجاندا دەبینرێت، ڕوویان تەختە، زۆر جار بەکۆمەڵ دەردەکەون، هەندێک جار نزیکەى ١٠٠ دانە لە یەک شوێندا دروست دەبن، زیاتر لەسەر ڕۆخسار و پشت دەردەکەون .
• بالووکەى دەوروبەرى نینۆک (Periungual wart) : ئەم جۆرە بالووکە لە دەورى نینۆکەکاندا دەردەکەون، زیاتر لەو کەسانە دەبینرێت کە دەستیان ڕۆژانە زۆر تەردەبێت لە ناو ئاودا یان ئەو کەسانەى خوو دەگرن بە خواردنى نینۆکى خۆیان .
• بالووکەى ڕیشاڵى دەزوولەیى (Filiform wart) : ئەم جۆرە بالووکە شێوەیان درێژ و باریکە، زیاتر لە سەر پێڵوو، ڕووخسار و مل و لێو دەردەکەوێت .
• بالووکەى کۆئەندامى زاوزێ (Genital wart) : ئەم جۆرە بالووکە لە کۆئەندامى زاوزێ دروست دەبێت، دەشێت لەسەر پێستى دەرەوەى کۆئەندامى زاوزێ یان ڕووپۆشى پەردەى ناوەوەى ئەندامى زاوزێ دروست ببێت بە زۆرى لە ڕێگەى پەیوەندى سێکسی ناشەرعى دەگوازرێتەوە، یەکێکە لە باوترین نەخۆشییە سێکسییەکان، کە ئەم جۆرەیان لە وانەیە مەترسیدار تربێت چونکە هەندێک جۆرى ڤایرۆسى پاپیلۆماى مرۆڤ (HPV) دەکرێت ببێتە هۆکارى دروستبوونى نەخۆشی شێرپەنجەى جۆرى Condylomata Acuminata .

ڕێگاکانى چارەسەرکردن :
• بەکارهێنانى تیشکى لێزەرى تایبەت PDL .
• بەکارهێنانى قەترەى سالیساڵیک ئەسید Salicylic acid .
• بەکارهێنانى سووتان بە سارد کردن بە غازى نایترۆجین Cryotherap .
• بەکارهێنانى کورنێکس جەڵ Cornex gel .
• بەکارهێنانى چەسپى تایبەت بە بالووکە .
• چارەسەرى بەرزکردنەوەى بەرگرى لەش .
• کەوى کردن (سووتاندن) .
• بەکارهێنانى جۆرێک لە ڤاکسین ڕاستەوخۆ بۆ بالووکەکان .
• بەکارهێنانى ڤاکسین دژبە بالووکەى ئەندامى زاوزێى مێینە .
• دەرکردنى ڕەگە کەى بە نەشتەرگەرى بچووک .
• کرێمى ئیمیکویمود (Imiquimod creme ) ناوە بازرگانییەکەى ناسراوە (Aldara) بەکاردێت بۆبالووکەکانى دەرەوەى ئەندامى زاوزێ (Genital warts) .
• پۆدۆفیلین (Podophyllin) بەکارێت تایبەت بۆ ڵابردنى بالووکەى بەشى دەروەى ئەندامى زاوزێ .

تێبینى / هەندێک جار لەگەڵ بەکارهێنانى ڕێگاکانى چارەسەرکردن لە هەندێک کەس ئەگەرى گەرانەوە و دووبارە بوونەوەى بالووکەى هەیە، بە تایبەتى ئەو کەسانەى سیستەمى بەرگرى لە شیان ڵاوازە .

هۆکارەکانى دروستبوونى بالووکە :
هۆکارى سەرەکى دروستبوونى بالووکە تەنها ڤایرۆسى پاپیلۆماى مرۆڤە (HPV)، زیاتر لە ١٠٠ جۆرهاوشێوەى ئەم ڤایرۆسە هەیە لە هەوادا، هەریەکەیان بێت دەتوانن ڕەگى بالووکە دروست بکەن، ئەم ڤایرۆسە زۆر بە ئاسانى دەگوازرێتەوە، بەتایبەتى کاتێک پێست برینداربێت، تەنانەت ئەگەر برینەکە بچووکیش بێت، منداڵان و گەنجان زیاتر لە کەسانى بەتەمەن تووش دەبن، هەروەها ئەو کەسانەى بەرگرى لە شیان ڵاوازە کاریگەرى و مەترسیان لە سەر زیاترە .

باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە بالووکە:
• وەرگرتنى ڤاکسین : ڤاکسینى (HPV) دەتوانێت لە زۆربەى جۆرەکانى ئەم ڤایرۆسە بتپارێزێت، بە تایبەتى ئەو جۆرە بالووکەى کە تووشى ئەندامى زاوزێ دەبێت، کە مەترسى تووشبوونى شێرپەنجەى لێ دەکرێت، ئەم جۆرە ڤاکسینە بۆ منداڵانى تەمەن ١١ ساڵ زیاتر پێشنیار دەکرێت، بەڵام دەکرێت لە بۆ تەمەنى ٩ ساڵیش بەکاربهێنرێت .
• خۆپاراستن لە کەسانى تووشبوو: دوورکەوتنەوە لە دەست لێدانى بالووکەى کەسانى تووشبوو، لە شوێنە گشتییەکانى وەک مەلەوانگە و هۆڵە وەرزشییەکان و قوتابخانە و سەرتاشخانەکان وبەندیخانەکان .
• پاراستنى پێست : ئەگەر برینێکى پێستت هەیە باشترە بى پۆشیت تاکو ڤایرۆسەکە لە ڕێگەى برینەکە نەچێتە ژورەوە .

چۆنییەتى گواستنەوەى بالووکە :
• زۆرجارلە ڕێگەى بەرکەوتنى ڕاستەوخۆ یان لە کاتى پەیوەندى سێکسی نا شەرعى لە کەسى تووشبوو دەگوازرێتەوە .
• لە ڕێگەى برینداربوونى پێست .
• بەکارهێنانى شتومەکى کەسى تووشبوو وەک خاوڵى ودەست کیش وگۆریە و جڵ و بەرگ و گوێزانى ڕیش تاشین … .
• بەرکەوتنى راستەوخۆ لەگەڵ کەسانى تووشبوو .
• گواستنەوەى ڤایرۆسەکە لە هەمان کەسدا، لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکى تر، بەهۆى دەست ڵێدان و بریندارکردنى .
کێ تووشیى بالووکە دەبێت ؟
• منداڵان و هەرزەکاران .
• ئەو کەسانەى ناتوانن واز لە خووى خواردنى نینۆکى خۆیان بهێنن .
• ئەو کەسانەى بەرگرى لە شیان ڵاوازە .
• کەسانى بەتەمەن .
• ئەو کەسانەى نەخۆشى درێژخایەنیان هەیە و، دەرمانى بەرگرى بەکاردێنن وەک ستیرۆئیدەکان .
• ئەو کەسانەى چارەسەرى کیمیاوى وەردەگرن .
• ئەو کەسانەى دەست و پێ یەکانیان ڕۆژانە زۆر تەردەبێت کە زۆرلە ناو ئاودان .

زۆربەى جۆرەکانى بالووکە بێ نیشانەن، لە ڵایەن کۆئەندامى بەرگرى لەش لەناو دەبرێت، بەڵام هەندێکیان دەبنە هۆى نەخۆشیی مەترسیدار وەک دروستبوونى خانە شێرپەنجە ییەکان .

• تاکە هۆکارى سەرەکیى دروستبوونى بالووکە تەنها ڤایرۆسى پاپیلۆماى مرۆڤە (HPV) کە نزیکەى زیاتر لە ١٠٠ جۆرى هاوشێوەى ئەم ڤایرۆسە لە هەوادا هەیە، کە بە مۆمى پێست یان بە وەرەمى حلێمى ناسراوە

———————————————————
• بالووکە نەخۆشییەکى گوزراوەیە بەهۆى ڤایرۆسێک تووشى مرۆڤ دەبێت، ناسراوە بە پاپیلۆماى مرۆڤ (HPV)Human papilloma virus ە نزیکەى زیاتر لە ١٠٠ جۆر هاوشێوەى لە هەوادا هەیە، کە بە مۆمى پێست یان وەرەمى حلێمى ناسراوە .
———————————————-