وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیستی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڵاوی كردۆته‌وه، مووچه‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی چوار رۆژدا (یه‌كشه‌ممه تا چوارشه‌ممه) دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 11/10/2026 ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات و له‌و رۆژه‌دا خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه و شارستانی مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 14/10/2026 كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی مووچه‌خۆران دێت.
وه‌زاره‌تی دارایی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌یشتنی ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی مووچه‌خۆرانی له به‌غداوه راگه‌یاندبوو.
فۆتۆ: لیستی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی مووچه‌خۆران:-


