رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان (حکوومی و تایبەت) بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی فەرمیی سەرجەم ئەو زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییە باوەڕپێکراوانەی (حکوومی و تایبەت) بڵاو کردەوە کە لەژێر سەرپەرشتی و مۆڵەتی فەرمیی وەزارەتدا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، لیستەکە 20 زانکۆ و دامەزراوەی حکوومی و 17 زانکۆ و کۆلێژی تایبەت لەخۆدەگرێت، کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەکەم: زانکۆ و دامەزراوە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان (20 زانکۆ و دامەزراوە):

زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر

زانکۆی سلێمانی

زانکۆی دهۆک

زانکۆی کۆیە

زانکۆی هەولێری پزیشکی

زانکۆی سۆران

زانکۆی ڕاپەڕین

زانکۆی زاخۆ

زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆی گەرمیان

زانکۆی چەرموو

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان

زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان

دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی

ئەنجومەنی کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان

زانکۆی کوردستان – هەولێر

زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان (دهۆک)

دووەم: زانکۆ و کۆلێژە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان (17 زانکۆ و کۆلێژ):

زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک – هەولێر

زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی

زانکۆی جیهان – هەولێر

زانکۆی جیهان – سلێمانی

زانکۆی جیهان – دهۆک

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

زانکۆی قەیوانـی نێودەوڵەتی

زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک – سلێمانی

زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی

زانکۆی نۆڵج

زانکۆی نەورۆز

زانکۆی کاسۆلیک لە هەولێر

زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی

زانکۆی بەیان

کۆلێژی قەڵای زانکۆیی

کۆلێژی گۆیژەی زانکۆیی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و خوازیارانی خوێندن، لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندن، تەنیا پشت بەم زانکۆ باوەڕپێکراوانە ببەستن بۆ پاراستنی ماف و داهاتووی زانستییان.