ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
لە 24 کاتژمێری رابردوو تەواوی میدیایەکانی ئەرجەنتین باسی ئامادەکارییەکانی وڵاتی ئەرجەنتینیان کرد بۆ یاریی ماڵئاوایی لیۆنێل مێسی، لە لایەکی دیکەشەوە چاوپێکەوتنەکەی کوڕەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی زۆرترین دەنگدانەوەی لێکەوتەوە.
داڤید ئەنچیلۆتی خەون بە ریال مەدریدەوە دەبینێت
داڤید ئەنچیلۆتی راهێنەری لیلی فەڕەنسی لە دوایین چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی کۆمەڵێک بابەتی باسی کردووە ئەو کاتەی لەگەڵ باوکی وەک یاریدەدەری کاری کردووە، داڤید لە چاوپێکەوتنەکەی باس لەوە دەکات، ڕیال مەدرید خەونی هەمووانە و بە دڵنیاییەوە خەونی منیشە. هەر ڕاهێنەرێک دەگاتە ڕیال مەدرید، پێگەیەکی هەیە کە من هێشتا خاوەنی ئەو پێگەییە نیم، باش دەزانم کە دەبێت سەرەتا لە ڕێگەی بردنەوەی یارییەکانەوە ئەو پێگەیە بۆ خۆم دروست بکەم.
دەربارەی باوکی داڤید گوتی، بە دڵنیاییەوە ئەو هەموو دەستکەوتەی بە دەستیهێناوە ئەو بەردەوام لە لووتکەیە، ئەو ئیلهام بەخشی سەرەکی منە لە کارەکە بۆیە بە دوای هەنگاوەکانی ئەو دەڕۆم،
داڤید ئەنچیلۆتی ئێستا راهێنەری لیلی فەڕەنسیە و خاونەی 10 خاڵە لە پلەی چوارەمی ریزبەندی لیگ وەن دێت، لە 5 یاریی سێ یاریی بردۆتەوە، بە جیاوازی تەنیا 3 خاڵ لە پلەی یەکەم دوورە.
هالاند بەهۆی وێنەکانی داوای یاسایی تۆمار دەکات
بە هۆی بەکارهێنانی وێنەکەی بە شێوهیهکی نایاسایی له ههڵمهتێکی ڕیکلامیدا بۆ فرۆشتنی بلیتی گهشتکردن له کاتی جامی جیهانیی 2026.
ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی داوای یاسایی لەسەر کۆمپانیای فرۆکەوانی نەرویج تۆمار کرد
چیرۆکهکه دهگهڕێتهوه بۆ پۆستێك که کۆمپانیای ناوبراو له ههژمارهکانی خۆی له تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان بڵاوی کردبووهوه، تێیدا وێنهیهکی دهستکاریکراوی یهکێک له فڕۆکهکانی کۆمپانیاکه نیشان درابوو، كه کلکهکهی به شێوهی قژه بهناوبانگهکهی هالاند دروست کرابوو.
تۆماس هاگ، پارێزهری هێرشبهرهکهی مانچستهر سیتی، له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی “فرانس پرێس” گوتی که داواکەی هالاند پهیوهندیی به بهکارهێنانی نایاسایی تایبهتمهندییهکانی هالاند لهلایهن کۆمپانیای فڕۆکهوانهکهوه ههیه له کاتی ههڵمهته ڕیکلامییهکهیاندا له میانی جامی جیهانیی ڕابردوودا.
له پاڵ وێنهکهدا ئهم دێڕه نووسرابوو: “هیچ کاتێک ئەوەندەی ئێستا نەرویجیمان تێیدا نەبووە”، وهک ئاماژهیهک بۆ هێرشبهرهکهی مانچستهر سیتی، پێش ئهوهی کۆمپانیاکه پۆستهکه بسڕێتهوه دوای ئهوهی یاریزانهکه ڕێوشوێنی یاسایی گرتۆته بهر.
وهڵامی کۆمپانیای فڕۆکهوانی “فلای نۆرویجیان” بەمشێوە بووە، گەیشتنی بانگهێشتنامه بۆ دادگای پشتڕاست دەکەینەوە، بهڵام ئهو تێگەیشتنمان بۆ کەیسەکە قورسە،
کاتارینا سولی، گوتهبێژی کۆمپانیاکه وتی: “وهک نزیکهی ههموو نۆرویجییهکان، ئێمهش لهم هاوینهدا پشتگیریی ههڵبژاردهی نیشتیمانیمان کرد، ئهویش له ڕێگهی چهند پۆستێکی ساددهوه که له مۆده باوهکانی تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان ئیلهامیان وهرگرتبوو. جێگهی سهرسووڕمان و داخه که ئهم پهیوهندییه پشتگیرییانه به داوایەکی یاسایی وهڵام بدرێنهوه، بهڵام هیوادارین گفتوگۆیەکی عەقڵانی بکرێت بۆ ئهوهی له داهاتووشدا بتوانین بهردهوام بین له پشتگیریکردنی پاڵهوانه وهرزشییهکانمان که ههموومان شانازییان پێوه دهکهین..
بهپێی ڕاپۆرته خۆجێییهکان، بڕیاره یەکەم دانیشتنی کهیسهکه له ڕۆژی ۹ی ئۆکتۆبەر له دادگای ئۆسلو بهڕێوه بچێت بۆ یەکلاکردنەوەی یەکسەکەی نیوانیان.
راهێنەرێک بەهۆی گاڵتەکردن بە کریستیانۆ شەرمەزار بوو
یاکوب فریس راهێنەری هەڵبژاردەی فینلەندا، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەکەی ویستی گاڵتە بە بابەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات، بەڵام ئامادەبوانی کۆنگرەکە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو و راهێنەرەکەش هەستی بە شەرمەزاری کرد.
راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی فینلەندا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەلبانیا ئامادەبوو، رۆژنامەنوسێک پرسیاری ئەوە لێدەکات ئایا هیچ یاریزانێکت بۆ ئەم یارییە دادەبڕێت یاخود نا، ئەویش بە ویستی گاڵتە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت ” هیچ یاریزانێکم دوێنی بە فڕۆکەی تایبەت راهێنانەکانی جێنەهشتووە و هەمووان ئامادەن بۆ یارییەکە ”. مەبەست لە قسەکانی ئەو راهێنەرە بابەتی بەشداری نەکردنی رۆناڵدۆیە لە راهێنانەکانی پۆرتوگاڵ گەڕانەوەیەتی بە فڕۆکە تایبەتیەکەی بۆ سعوودییە.
یاکوب فریس بە گاڵتە ئەو قسەیەی کرد بەڵام کاتێک بینی هیچ رۆژنامەنوسێکی ئامادەبوو کاردانەوەی لەسەر ئەو قسانەی نەبوو، زۆر هەستی بە شەرمەزاری کرد و لێی پرسین: ”ئایا لە گاڵتەکەی من گەیشت؟ ” بەڵام دیسانەوە هیچ رۆژنامەنوسێک وەڵامی نەدایەوە.
هۆڵی کۆنگرەکە بێ دەنگی باڵی بەسەردا کێشا بوو تاوەکو ئەو کاتەی راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی فینلەندا داوای لێبوردنی لە رۆژنامەنوسەکان کرد و گووتی ” من هیچ مەبەستێکم لە قسەکانم نەبوو، هەر ویستم دڵتان خۆش بکەم”.
مێسی دوایین یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات
بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لیۆنێل مێسی دوایین یاری خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەنجام بدات، بۆ ئەم مەبەستەش ئاهەنگێکی گەورە بۆ ئەو یاریزانە رێکخراوە، بەڵام خەریکبوو ئەو ئاهەنگە ببێت بە شین و تازی.
هەژماری فەرمی رۆژنامەی Ole ئەرجەنتینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو ئاگر لە نهۆمی سەرەوەی خانووەکەی لیۆناردۆ پارێدیس یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی بۆکا جونیۆرز کەوتەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو و کارمەندانی ئاگر کوژێنەوە ناوچەکە بە خێرایی خۆیان گەیاند و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەو روداوە لە کاتێکدایە بڕیارە سێشەممەی ئەم هەفتەیە ئاهەنگی ماڵئاوایی لیۆنێل مێسی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەڕێوەبچێت و ئەگەر هاتبوایە لەم روداوە زیان بەر یاریزانەکە یاخود کەسێکی نزیکی کەوتبا، ئەو کاتە لە بڕی ئاهەنگەکە دەبوایە مێسی و هاوڕێیەکانی بەشداری خەمێکی گەورە بکەن.
لەلایکی دیکەشەوە، میدیایەکانی ئەرجەنتین ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ یاریی ماڵئاوایی لە لیۆنێل مێسی.
ناوبانگ ژیانی ڤۆزینیای وێران کردووە
جامی جیهانی 2026 بۆ ڤۆزینها بووە سەکۆیەکی گەورە و ئەو گۆڵپارێزەی هەڵبژاردەی کەپ ڤێردی، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی ناوبانگێکی گەورەی لە جیهان دروستکرد، بەڵام لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لەوە دەکات ناوبانگ ژیانی تێکداوە و بیری ژیانی پێش مۆندیال دەکاتەوە.
گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی کەپ ڤێردی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی باس لە ژیانی دوای مۆندیال دەکات و دەڵێت ” ژیانی دوای مۆندیال و ناوبانگ بێزاری کردووم، ئارامی خۆم لەدەست داوە، یان لانی کەم زۆر کەمتر لە پێشتر هەمە. ئێستا کە دەڕۆمە دەرەوە یاخود کە دەڕۆمە ڕێستۆرانتێک، هەمیشە خەڵکانێک داوای وێنە و واژۆم لێدەکەن تەنانەت، کەسانێک هەن ڤیدیۆم دەگرن ”.
گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی کەپ ڤێردی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لەوە دەکات کاتێک ژمارەی شوێن کەوتووەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گەیشتە یەک ملیۆن شوێنکەوتوو دەڵێت ” قسەم بۆ رۆژنامەوانان دەکرد لەو کاتە پەیامنێری کەناڵی Caze Tv پێیگووتم دەزانی چی روویداوە، لەو کاتە مۆبایلەکەی دەرهێنا و گووتی ئەوەتا ژمارەی شوێنکەوتووەکانت لە ئینستاگرام گەیشتووە یەک ملیۆن کەس، دڵخۆش بووم بەم هەواڵە بەڵام دواتر بڕیارمدا زۆر خۆم سەرقاڵی ئەم بابەتە نەکەم ”.

