رۆژنامەی ھەولێر

لە شاری ژنێڤ د. سالار عوسمان سەردانی ژمارەیەک کەسایەتیی دیاری فکری و ڕۆشنبیریی کرد

ڕۆژی هەینی، ٢ی ١٠ی ٢٠٢٦، لە وڵاتی سویسرا، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، ژمارەیەک لە هونەرمەند، نووسەر، ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەنووس و تێکۆشەرانی تاراوگەی بەسەرکردەوە.
ئەم بەسەرکردنەوەیە بە مەبەستی ڕێزگرتن و لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە بەرهەمە فکرییەکان، نووسینەکان و بەرئەنجامی ڕامانی ئەو کەسایەتییانەی کە پێکهاتبوون لە: د. حوسێن فەیلی پزیشک و ڕۆشنبیر، جەودەت سۆفی هونەرمەند و نووسەر و وەرگێڕ، ئاسۆ پیرۆتی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی قوتابخانەکانی ناوەندی «ڕەنان» لە هەرێمی «ڤۆ»، دکتۆر بابان ئیلیاسی نووسەر و لێکۆڵەر لە بواری ئیسلامیی سیاسی، ئایدن دەرە ڕۆژنامەنووس و میدیاکار، ئایدن دورماز چالاکوان و ئەندامی ناوەندی عیسمەتوانلی.
لە میانی دیدارەکەدا، د. سالار عوسمان بە باڵاییەوە لە هەوڵ و ئافراندنەکانی ڕوانی و جەختی لەسەر پشتگیری و بایەخدانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک کردەوە، هەروەها هاوکاری و پشتیوانیی خۆی بۆ سەرخستنی پڕۆژە، نووسین و کارە فکری و ئەدەبییەکانیان لە ئایندەدا دووپاتکردەوە.