ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێککەوتی ١ـی ١٠ـی ٢٠٢٦، دیداری د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک ئینستیتیوتی کوردی لە لۆزان – سویسرا بەسەرکردەوە.
لە دیدارەکەدا کە بە ئامادەبوونی نەجات زانیار، سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی و شێهموس ئۆزدەمیر، سکرتێری ئینستیتیوت بەڕێوەچوو، بە تێروتەسەلی باس لە کار و چالاکییەکانی ئینستیتیوتەکە کرا.
لە میانی گفتوگۆکاندا، د. سالار عوسمان دەستخۆشی لە کار و هەوڵەکانیان کرد، هەروەها پشتیوانی و هەماهەنگیی تەواوی بۆ کاری پێکەوەیی دووپات کردەوە، بە مەبەستی بەرەوپێشبردن و سەرخستنی کاروبارەکان و پڕۆژەکانیان.
ئینستیتیوتی کوردی لە لۆزان (Lausanne Kurdish Institute) بە فەرمی لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٥ لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا دامەزرا و دەرگاکانی بەڕووی ڕووناکبیران و کۆمەڵگەی کوردیدا کرایەوە.
ئینستیتیوتی کوردی لە لۆزان ناوەندێکی سەربەخۆ و زانستییە. کار لەسەر پاراستن و ناساندنی زمان، کولتوور، مێژوو و خوێندنی کوردی دەکات.

