رۆژنامەی ھەولێر

نەخشی بیرەوەرییەکانم حــــــــــــــــــــــــــــــەمە هــــــــــــــــــــــــــــــــاشم

یاسین قادر بەرزنجی
هونەرمەندی شێوەکاری دیارو بە توانا حەمە هاشم لە کۆیەی شاری شاعیران و هونەرمەندان لەدایک بووەو دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێرە، لە بەشی شێوەکاریی هەمان پەیمانگا بووەتەوە بە مامۆستا.
کاکە حەمە خاوەنی هەژدە پیشانگای تایبەتەو لە سەد پیشانگای هاوبەشیشدا بەشداریی بەرچاوی هەبووە، ئەمە بێجگە لەوەی خاوەنی چەندین کتێبی نووسراوو وەرگێڕراوە.
ئەم هونەرمەندە بە ئەکریلیک کاردەکات شێوازی کارکردنیشی زیاتر دەربڕینخوازییە (تەعبیری).
لە پیشانگا تایبەتەکانی:
*١٩٩٨ وەرزی ماسی، هۆڵی میدیا، هەولێر
*٢٠٠١ ئەنفال. سایەی نیشتمان، هەولێر و سلێمانی
*٢٠٠٣ پیاوێک هەمیشە تەنیا،هەولێر
*٢٠٠٥ باوەشێن، هەولێرو سلێمانی
*٢٠٠٦ هێڵ و ڕوناکی، کۆیە
*٢٠٠١٥ ئەزموونم، هیندستان،گوا
*٢٠١٦ منیش ڕۆژێک منداڵ بووم، شنگال
*٢٠١٨ کچانی خۆر، بیلیفێڵد، ئەڵمانیا
*٢٠٢٢ لەناوبردنی جەنگ، کرۆسنۆ، پۆڵەندا
*٢٠٢٢ ماسییەکانی دیجلە، نیورینبێرگ، ئەڵمانیا
*٢٠٢٤ پیشانگاو پرۆفۆرمانسی سەفەر، پۆڵەندا
*٢٠٢٥ یادەوەریی بەردەکان، هەولێرو سلێمانی
*٢٠٢٦ ڕوخسارەکانی دوای جەنگ، ڕۆمانیا
هونەرمەندو ڕەخنەگری یۆنانی (بارا ڤیۆرا) سەبارەت هونەرمەند وتوویەتی:
[حەمە هاشم هونەرمەندێکە تەنها وێنە ناکێشێت، بەڵکو وێنەی ئازار درووست دەکات ].
لە پیشانگا هاوبەشەکانیشی :
*پیشانگای منداڵانی عێراق لە ئیتالیا، ١٩٨٣، کە تیایدا خەڵات کراوە.
*پیشانگا هاوبەشەکانی سەنتەری گەنجانی کۆیە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، ١٩٨٨.
*یەکەم پیشانگای کاریکاتێر لە هەولێر، ١٩٩٣.
پیشانگای وڵاتانی بێ بەندو باو لە تێکساسی ئەمریکا، ٢٠٠٠.
*سیمپۆزیومی نێودەوڵەتیی هونەرمەندان لە شاری ساتوماری ڕۆمانیا، ٢٠١٦.
*سیمپۆزیومی نێودەوڵەتیی پاریس بۆ هونەرمەندانی جیهان لە فەڕەنسا، ٢٠١٧ (تیایدا بڕوانامەی ماستەری ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە).
*سیمپۆزیومی نێودەوڵەتیی یۆنسکۆ، ٢٠١٨.
*پیشانگای ئەبستراک، ٢٠٢٥.
هەروەها ساڵی ٢٠٠٤ بەشدار بووە لە دامەزراندنی گەلەری کۆیە.
وێڕای ئەو هەموو چالاکییە هونەرییانە، خاوەنی چەندین کتێبی چاپکراوە کە کتێبخانەی کوردییان دەوڵەمەند کردووە، لەوانەش :
ڤان کوخ، هونەری پیرۆز، مایکل ئەنجلۆ، پەیکەرسازیی مۆدێرن، هونەری پۆستمۆدێرن، مێژووی هونەر. مێژووی مرۆڤ.
بارا ڤیۆرای یۆنانی هەر سەبارەت بە حەمە هاشم وتوویەتی:
[لە بۆشایی بێدەنگی نمایشەکەدا، کە ڕەنگەکان هاوار ناکەن، بەڵکو سەرەتاتکێ دەکەن، ئەم نمایشە بە شێوازی خەمڵاندنی کەمێک ئەبستراکتییانە بەرەو دەربڕینخوازی هەنگاو دەنێت، پێشکەوتنێکی ورد بەڵام قووڵ دەخاتە بەردەم تەماشاکەر، لە نێوان جوانی شێوەو ئازاری کۆنتێکسدا…].
خەرمان بەرەکەت کاکە حەمەی دەست ڕەنگین، هونەرمەندی هێژای هەموومان.