رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەمەدئەمین خەرخۆری

سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی محەمەدئەمین خەرخۆری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان – باکوور بڵاو كردەوە.

سەرۆك بارزانی لە پەیامە هاوخەمییەكەدا رایگەیاندووە: پرسە و سەرەخۆشیی خۆم لە خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو محەمەدئەمین خەرخۆری و سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ باکوور دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی سەرۆك بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی خەباتگێڕی باکوور (محەمەدئەمین خەرخۆری) و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی (پارتی دیموکراتی کوردستان – باکوور)ـم پێگەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم لە خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو محەمەدئەمین خەرخۆری و سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ باکوور دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی