حەسەن حەمەد ئاندێکی – هە‌ولێر
بەشی دووەم و كۆتایی
پێت وایە هه‌رێمی كوردستان زۆر گه‌وره‌تر و گرنگتره له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی به‌ناو فیدراڵی وێنابكرێت؟
خه‌مخۆری و تێگه‌یشتنی قووڵ له ڕووداوه‌كانی ڕۆژئاوا و باكوری كوردستان، 11 ساڵ پێش ئێستا سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دەربارەی پرسی ئاشتی له توركیا و ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند، به‌هه‌موو ئاسته‌نگ و ڕێگریه‌كانه‌وه زۆرێك هیوایان هه‌ڵچنیبوو، كه ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ناوده‌چێت و سه‌رناگرێت. به‌كرداریش هه‌نگاوی زۆری بۆ لەباربردنی پڕۆسەکە نرا، به‌ڵام دواجار گوتاری عه‌قڵانیه‌ت زاڵ بوو به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌دا (ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستتیه‌یه كه سه‌رۆك بارزانی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی کاریزماتیک و تێگه‌یشتنی قووڵ بووه بۆ ڕووداوه‌كان). ئێستا توركیا به‌چه‌ندین دانیشتن و گفتووگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه، توانیان بگه‌نه ئەو ڕێككه‌وتنەی کە په‌كه‌كه دەبێت چه‌ك دابنێ. هێشتا نامەکەی ئۆجه‌لان نەگەشتبووە قه‌ندیل، شاندی ئیمراڵی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیان كرد و له‌وێش پرس و ڕای گرنگ لەگەڵ سه‌رۆك بارزانی تاوتوێکرا (ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه سه‌رۆك بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگیر و خه‌مخۆر و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستانه). پاشان په‌یامه‌كه بڵاوكرایه‌وه. لەلایەکی ترەوە مه‌زڵوم عه‌بدی، به‌چاودێری ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه‌یان کرد و مه‌زولوم عه‌بدی زۆر ستایشی هه‌وڵ و خه‌مخۆری سه‌رۆك بارزانی كرد، دەره‌ئەنجامەکەی لێکگه‌یشتنی گرنگی له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) هێنایە ئاراوە و ئێستاش گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن. یەکلابوونەوەی گرفتە لەمێژینەکانی ناوچەکە لە هەرێمی کوردستان و لەسەر دەستی جەنابی سەرۆک بارزانی، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه هه‌رێمی كوردستان زۆر گه‌وره‌تر و گرنگتره له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی به‌ناو فیدراڵی وێنابكرێت. ئێستا هه‌رێمی كوردستان سه‌رمه‌شقی گوتاری ئاقڵانییەتە و ئیداره‌ی پارچه‌كانی دیكه‌ی کوردستانیش ده‌كات، بۆچی؟ چونكه گوتاری سه‌رۆك بارزانی به‌ئاراسته‌ی بەکارهێنانی (سۆفت پاوەر) هێزی نەرم و فه‌لسه‌فه‌ی ئاشتی بووه، کە گه‌رانه‌وه‌بووه بۆ ڕێككه‌وتن و لێگه‌یشتن و پاشه‌كشه‌كردن بووه به‌گوتاری ڕق و كینه.
له‌دوای هه‌ردوو ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی بۆ باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ره‌یه‌كی به‌هێزی نیشتیمانی دروست بووه له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا، كه ئه‌م به‌ره‌یه به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان هێزی زیاتر ده‌بێت. هەنگاوێک بوو بۆ دورکەوتنەوە لە گوتاری حزبی و ڕق و كینه. له باكووری كوردستان جیاواز له نه‌ورۆزه‌كانی دیكه، سه‌رۆك بارزانی، په‌یامی گرنگی هه‌بوو بۆ خه‌ڵكی باكووری كوردستان، له‌ئامه‌ده‌وه به‌ده‌نگی به‌رزو نیشتیمان په‌روه‌رانە، داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و ئازادكردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی كرد، كه ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌یه له گوتاری سیاسی سه‌ركردایه‌تی كوردستان به‌وه‌ی ئه‌م گوتاره پاڵپشت و هانده‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی بێت. له‌باشووری كوردستانیش له ئاكرێ، كوردستانی پێكه‌وه‌ژیان و هەڵگری دروشمی ئاشتی، له‌رۆژی نه‌ورۆزدا په‌یامی به‌هه‌موو جیهاندا، كه ئێرە لانكه‌ی شارستانیه‌ت و سه‌رچاوه‌ی ئیداره‌دانی عه‌قڵیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تییه كه له‌هه‌رێمێك گه‌وره‌تره مامه‌ڵه‌ده‌كات.
پرسی كورد لە ئێستادا بەكوێ گەیشتووە؟
پرسی كورد ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نه‌ماوه‌ته‌وه كه كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌شكراوه، به‌ڵكو پەڕیوەتەوە بۆ ته‌واوی جیهان و به‌م پرسه‌وه سه‌رقاڵن. كاتێك به بایه‌خه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌ی ئاسایشی (میونیشن) به‌شدارده‌بێت و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له لوتكه‌ی سه‌رۆك حكوومەته‌كانی جیهان له دوبه‌ی و له كۆنفرانسی (داڤۆس) به‌شداری ده‌كات، ئەم هەنگاوە دیپلۆماسیانە بڵێسەی گۆڕانكاری گه‌وره‌ن، دەکرێت بە بەرزی هەڵبسەنگێنرێن و بە ئاڕاستەی وەرگرتنی بڕیاری سیاسی ستراتیژی هەڵوێستەیان لەسەر بکرێت.
سنووری پشتیوانی له‌م گوتاره‌ی سه‌رۆك بارزانی، به ئاڕاسته‌ی لێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری پرسی كورد به ئەقڵانیەت، له كاتێكدایه كه گۆڕانكاری گه‌وره له ناوچه‌كه ڕوویداوه، هاوكێشه‌كان وه‌ك جاران نه‌ماون، به‌تایبه‌ت دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە سووریا لەلایەکی ترەوە جه‌نگی 7ی ئۆكۆتبه‌ری غه‌زه و ئیسرائیل هەروەها هاتنی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا. هه‌موو ئه‌مانه واده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر كورد له چوار چێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه خۆی نه‌گونجێنێت و په‌نا نه‌باته به‌ر گوتاری ئەقڵانیەت زه‌ره‌ری گه‌وره ده‌كات. گوتاری ئەقڵانیەت هه‌رته‌نیا له چوار چێوه‌ی حزبه‌كان و سیاسییه‌كان ناسورێته‌وه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی گشتگیره و ده‌بێت ئه‌م زمانه له‌گفتووگۆ و كرداری هاونیشتمانیان ڕه‌نگ بداته‌وه و، ئه‌م زمانه جێگره‌وه‌ی ڕق و كینه بێت.
ئایا ڕیفراندۆم تەنها دەنگدانێک بوو، یان سەرۆک مەسعود بارزانی و ڕێبەرانی کوردستان ئەوەیان بە ئامرازێک بۆ دروستکردنی فشار و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەبینی؟
نەخێر ڕیفراندۆم هەقێکی شەرعی خەڵکی کوردستان و نەتەوەی کوردە. هیچ پەیوەندی بەو جۆرە بابەتانە نەبووە. بۆنمونە:
كاتێك هه‌وڵی ده‌دا ئه‌ڵمانیای یه‌كگرتوو بینا بكات، سه‌ركرده و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی بسمارك له وته‌یه‌كیدا گوتی “ئامانجی ئێمه شكۆمه‌ندییه نه‌ك ژیانكردن، شكۆمه‌ندیش له ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌وه نه‌بێت به‌دی نایه‌ت”.
هه‌روه‌ها، له په‌یامێكیشیدا سه‌رۆك بارزانی له 26ی 9ی 2017 ته‌نها ڕۆژێك پاش کردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه كه تیایدا هاتبوو ” چ ڕۆژێك لەوە خۆشتر و گەورەتر و پیرۆزترە كە مرۆڤ سەركەوتنی ئیرادەی گەلەكەی بۆ دیاریكردنی مافی چارەنووسی خۆی بە ئازادی، ڕابگەیەنێت” کەواتە ڕیفراندۆم نیشانەی سەرکەوتنی ئیرادە و خەونی نەتەوەیەک بووە نەک ئامرازێک بۆ فشار و تاکتیکی سیاسی. تەنانەت خودی ڕیفراندۆمیش ئامانجە گەورەکە نییە، بەڵکو ئامانجە گەورەکە شکۆمەندی و ئیرادە و بنیاتنانی دەوڵەت بووە.
كه‌واته، مه‌به‌ست له مافی چاره‌ی خۆنووسین ئامانجه گه‌وره‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێفراندۆم شۆڕشێکی نوێ و هه‌نگاوێكی نه‌وعی و مێژووی گه‌لی كورد بوو بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشتر باسم كرد، چ به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه هه‌یه له جیهان، چ به‌هۆی ئه‌و جیوپۆله‌تیكه‌ی كوردستان هه‌یه‌تی پاش کردنی ڕیفراندۆم بتوانرێت ڕاسته‌وخۆ ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نرێت، بۆ نموونە شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر له ساڵی 1917 ئه‌نجامدرا به‌ڵام له ساڵی 1925 كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو ده‌وڵه‌ت دانی‌نا به یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناتوانرێت به‌راوردی هێز و توانا‌و جیوپۆله‌تیكی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت به هه‌رێمی كوردستان بكرێت، به‌ڵام قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی كوردی له‌سه‌ر ڕێگه ڕاسته‌كه‌یه كاتێك ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی ئه‌نجام دا، هه‌روه‌كو لینین له كتێبی (ده‌وڵه‌ت و شۆڕش) باس له‌وه ده‌كات مافی بڕیاردانی چاره‌نووس كارێكی موغامه‌ره نییه، به‌ڵكو هەقێكی شه‌رعییه، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت هیچ له ڕه‌وایه‌تی و گرنگی بابه‌ته‌كه كه‌م ناكاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت به تێڕوانینێكی شۆڕشگێڕانه بڕوانیینه پرسی ئه‌نجامدانی سه‌ربه‌خۆیی و گشتپرسی، بزووتنه‌وه و چالاكییه شۆڕشگێڕییه‌كان مه‌رج نییه هه‌موو كات ئه‌نجامی باش به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، به‌ڵام هه‌موو كات ڕێگه ڕاسته‌كه‌ن به گه‌یشتنی نه‌ته‌وه ژێرده‌ست و سته‌م دیده‌كان به‌مافه ڕه‌واكانی خۆیان. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه كاتێك باس له‌وه‌كرا، كه عێراق كێشه‌ی قووڵی له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، عێراق ده‌وڵه‌تێكه كه به درێژای مێژوو سته‌می له كورد و نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه، له گرتن و بڕین و ئه‌نفال و وێرانكردنی دێهاته‌كان و ته‌رحیل و جینۆساید و كیمیابارانكردن تا به‌م دواییه گه‌یشته مه‌سه‌له‌ی قووت بڕین و موچه بڕینی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئایا ئه‌گه‌ڕ ڕێفراندۆم نه‌كرایه، عێراق باوه‌ڕی به پێكه‌وه‌ژیان ده‌بوو، ڕۆژ به‌رۆژ هه‌وڵینه‌دادا كه چوارچێوه‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێم بچووك بكاته‌وه، بێگومان به‌ڵێ. حكومه‌تی عێراق پاش 2003 نزیكه‌ی 55 مادده‌ی ده‌ستووری كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی و كوردستان بووه پێشێلی كردووه، له هه‌مووی گرنگتر مادده‌ی 140ی ده‌ستوور بووه. كه‌واته، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ڕیسكی نه‌کردنی ڕیفراندۆم گه‌وره‌تر نه‌ده‌بوو له ڕیسكی کردنەکەی؟ بێگومان به‌ڵێ، له‌و به‌شانه‌ی پێشوو ئه‌و ئه‌رگومێنتانه‌م خسته‌ڕوو كه گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم هەر دەبا کرابا.
ڕیفراندۆم ته‌نها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ستراتیجی نییه، كه له‌سه‌ر ڕه‌فه‌كان هه‌ڵبگیرێت به‌ڵكو ده‌بێت به وردی و حیكمه‌ته‌وه هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی بدرێت و كار به ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بكرێت، ئه‌مه‌ش له سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی كورد به‌دیده‌كرێت. چونكه له مێژووی ڕزگاریخوازی كورد یه‌كێك له هه‌نگاوه نه‌وعییه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی پاش هه‌وڵه‌كانی شه‌ریف پاشا بۆ پرسه سه‌ربه‌خۆیی بریتی بوو له کردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی. شایه‌نی باسه، پێویسته شتێك بگوترێت، خه‌ڵكانێك هه‌بوون له سه‌رده‌می شه‌ریف پاشا كاتێك شه‌ریف پاشا له كۆنگره‌ی پاریس بوو بۆ داواكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین، ئه‌وان دژایه‌تیی هه‌وڵه‌كانی شه‌ریف پاشایان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ناوی شه‌ریف پاشا وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له ئاسمانی مێژووی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورددا ماوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش كه‌س نایانناسێ و به بزری و به شه‌رمه‌زاری له مێژوودا ماونه‌ته‌وه، بۆ بابه‌تی ڕێفراندۆمیش ده‌كرێ بڵێین به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان مێژوو خۆی دووباره كرده‌وه، له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورددا ناوی سه‌رۆك بارزانی و ڕیفراندۆمخوازه‌كان وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له مێژووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌مێنێته‌وه و بۆ ئه‌به‌د شانازییان پێوه ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیشیان كرد به بزری و به نه‌زۆكی ده‌چنه نێو تاریكاییه‌كانی مێژوووه.
ڕیفراندۆمکردن لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە چ ئالنگارییەکی گەورەی لە بەردەم کوردستان دانا؟ ئایا ڕیفراندۆم کارێکی یاسایی و دەستووری بوو؟
هه‌رچه‌نده پرسی سه‌ربه‌خۆیی، پرسێكه به‌بڕوای من مافێكی شه‌رعی و هەقێكی ئیلاهییه، پێویست به‌وه ناكات بگه‌ڕیننه‌وه سه‌ر ده‌ستوورێك كه كۆمه‌ڵێك كه‌س دایانناوه كه له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد به بیانوو بوون، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ڕوون بكرێته‌وه بۆ خوێنه‌ران كه پرسی کردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بابه‌تێكی ته‌واو ده‌ستووریه، به كورتی چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ستووری بوونی ڕیفراندۆم ڕوون ده‌كرێته‌وه.
له چوارچێوه‌ی ده‌ستووریبوونی ڕیفراندۆم، نابێت ڕێفراندۆم بكرێت ته‌نها به‌ره‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی دایك نه‌بێت. هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌قه خۆی خیلافی له‌سه‌ره له چوارچێوه‌ی ده‌قه یاساییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م پرسه ڕوونكردنه‌وه هه‌ڵده‌گرێت. ڕیفراندۆم یه‌كێكه له ئامرازه دیموكراسییه‌كان بۆ گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری و ئازادی، كه‌واته خۆی له خۆیدا ڕیفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه و له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه جیهانی و مرۆییه‌كان ده‌گونجێت. به‌ڵام قاعیده‌یه‌كی قانونی هه‌یه پێ ی وایه ده‌بێت ڕیفراندۆم له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستووری نیشتمانی بگونجێت. به‌ڵام به شیوه‌یه‌كی گشتی ده‌ستووره نیشتمانییه‌كان زۆر ڕێگه به پرسی جیابوونه‌وه و مافی چاره‌ی خۆنووسین ناده‌ن، ده‌قه ده‌ستوورییه‌كانی ئه‌و بواره ئاڵۆز و موعه‌قه‌دن.
هه‌رێمی كوردستان، به‌پێ ی ده‌ستووری ساڵی 2005، ده‌سه‌ڵاتێكی ئۆتۆنۆمی وه‌رگرتووه و له مادده‌ی 126یشدا باس له‌وه ده‌كات كه‌نابێت هیچ هه‌مووارێك له ده‌ستووردا بكرێت كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمه‌كان لاواز بكات یان گۆڕانكاریان تێدا بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌مادده‌ی یه‌كی ده‌ستووری عێراقیدا هاتووه ئه‌م ده‌ستووره گه‌ره‌نتی یه‌كگرتووی عێراق ده‌كات. كه‌واته به‌پێی ئه‌م ڕوانگه‌یه كورد بۆی نییه داوای مافی چاره‌ی خۆنووسین بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی ده‌كرێت په‌نا بۆ هه‌ندێك مادده‌ی ده‌ستووری تر ببردرێن كه یارمه‌تی ده‌ستووریبوونی ڕیفراندۆمی گشتپرسی ده‌دات. بۆ نموونە له مادده‌ی 117 باس له داننای به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی و دروست بوونی هه‌ر هه‌رێمێكی تر ده‌كات. ئەم بڕگەیە لە هەموو لێکدانەوەکاندا بوارێکی یاسایی بۆ ئۆتۆنۆمی هەرێمی کورد دەبەخشێت و بەشدارە لە “شەرعیەتی هەر یاسا و بڕیارێکی دادگا و گرێبەستێكی کوردستان، مەگەر حکومەتی هه‌رێم لە ڕێگەی هەر یاسایەکی دواترەوە هەمان یاسای هەڵوەشاندبێتەوە”. كه‌واته، حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ئه‌م بڕگە‌یه ده‌توانێت له چوارچێوه‌ی یاساییدا وه‌ك ئه‌وه‌ی كرا ڕیفراندۆم بکات. خودموختاریی هەرێمی هەروەک لە دەستوردا هاتووە، وای کرد هەرێمی کوردستان ئازادی بەدەست بهێنێتەوە کە دواتر بووە هۆی هەڵبژاردن بۆ ناو پەرلەمان دەسەڵاتی یاسادانان و پەرلەمانتارانی خۆیان کە نوێنەرایەتی هەرێم دەبن لە پەرلەمانی نیشتمانیدا. جگه له‌وه‌ش ده‌ستووری عێراقێكی مه‌وقیفێكی ڕوون و ئاشكرای نییه ده‌رباره‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان له ده‌وڵه‌ت، به ڕوونی باس له‌و پرسه نه‌كراوه و كۆنسێپت و چه‌مكه‌كان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. كه‌واته هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه ڕه‌تبكاته‌وه كه ده‌ڵێن ده‌ستووری عێراقی پشتگیری لە ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ناكات، به‌ڵكو ده‌كرێت بگوترێت مادده‌ی ده‌ستووری هه‌یه پشتگیری ئه‌و پرسه ده‌كات. بۆنموونە لە مادەی 140دا هاتووە، “سەرەتا دەسەڵاتی جێبەجێکردن هەنگاوە پێویستەکان دەگرێتە ئەستۆ بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەرجەم بڕگەکانی مادەی 58، دووەم: ئەو بەرپرسیارێتییەی خراوەتە ئەستۆی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی حکومەتی ئینتقالی عێراق کە لە مادەی 58ی یاسای ئیداری ئینتقالیدا هاتووە، درێژدەبێتەوە و بەردەوام دەبێت بۆ دەسەڵاتی جێبەجێکردن کە بەپێی ئەم دەستوورە هەڵدەبژێردرێت، بەو مەرجەی بەتەواوی (ئاساییکردن و سەرژمێری و سەرژمێری و بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە بۆ دیاریکردنی ئیرادەی هاووڵاتییان) کۆتایی پێبهێنێت، تا وادەیەک کە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ زیاتر نەبێت. حكومه‌تی عێراقی شكستی هێنا له جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده و دستووریانه و 55 مادده‌ی ده‌ستووری تر. مادام شكست هه‌یه له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و چه‌مك و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ڕیفراندۆم یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه ده‌كرێت پشت به‌مادده‌ی 115 ده‌ستوور ببه‌سترێت، كه ته‌ركیز ده‌كاته سه‌رئه‌وی هه‌رشتێك له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ ئاماژه‌ی پێنه‌كرابێت ده‌كوێته چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگاكان و، له كاتی دروست بوونی ناكۆكی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمه‌كان ده‌سه‌ڵات بۆ یاسای هه‌رێمه‌كانه. كه‌واته، ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و قاعیده‌یه و دیباچە‌ی ده‌ستووری هه‌رێمه. هه‌روه‌ك له دیباچە‌ی ده‌ستووره‌كه‌دا هاتووە کە “پابەندبوون بەم دەستوورە، یەکێتیی ئازادی خەڵک و خاک و سەروەری بۆ عێراق دەپارێزێت”. به مانایه‌كی تر نەپابه‌ندی ده‌كرێت كێشه بۆ یه‌كێتی خاكی عێراق دروست بكات، جگه له مادده‌ی 140 حكومه‌تی عێراقی پابه‌ندی 55 مادده‌ی ده‌ستووری نه‌بووه. ئه‌مه‌ش ئارگومێنتێكی به‌هێزه بۆ کردنی گشتپرسی. كه‌واته، دووباره مادده 115 سه‌لاحیات ده‌داته هه‌رێمه‌كان بۆ کردنی ڕیفراندۆم.
بەم شێوەیە دەستووری عێراق بنکەیەکی یاسایی بە هەرێمی کوردستان دەبەخشێت لە ڕوودانی ململانێی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کاتێک کێشەیەک لەدەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی هەیە. ئەمە بەپێی مادەی ١٢١ (٢) دەگرێتەوە کە دەڵێت “لە ئەگەری دژایەتی نێوان یاساکانی ناوچەیی و نیشتمانی سەبارەت بە بابەتێک کە لە دەرەوەی دەسەڵاتە تایبەتەکانی فیدراڵییە حکومەت، دەسەڵاتی هەرێم مافی هەموارکردنەوەی جێبەجێکردنی یاسای نیشتمانی لەناو ئەو هەرێمەدا دەبێت”. كه‌واته، ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین بنه‌مای ده‌ستووری هه‌بووه، كه هه‌رێمی كوردستان توانیوییه‌تی پشتیان پێببه‌ستێت.
وڵامدانەوەی حکومەتی عێراق و دەوڵەتانی ناوچە (تایبەتریش دراوسێکان) بەرامبەر ڕیفراندۆم چۆن کاریگەرییان لەسەر ئەنجامە سیاسییەکانی دوای ڕیفراندۆم هەبوو؟
بێگومان ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژانێكی قووڵی له سیسته‌می هه‌رێمی و ناوچه‌یی دروست كرد، كاریگه‌ری ئه‌و هه‌ژانه له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی نێوده‌وڵه‌تییش هه‌بوو. به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ ئه‌وه‌مان له یاد بێت ئه‌وه خۆمانین بڕیار له چاره‌نووسی خۆمان ده‌ده‌ین، نه‌ك كه‌سی تر، له مێژووی ڕزگاریخوازی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌بووه نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروست بكات. بۆیه ئه‌مه ده‌بێت بنه‌مای بیركردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌مان بێت ده‌رباره‌ی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ڵوێستێكی زۆر شه‌رمنانه‌ی نواند له پاڵ ئه‌و مافه شه‌رعییه و ڕه‌وایه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، پێش ئه‌وه‌ی باس له ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌من پێم باشه باس له دوو خاڵی گرنگ بكه‌م، كه زامنی گه‌یشتنه به خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان، پیویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد زۆر به‌گرنگییه‌وه له‌م پرسانه بڕوانێت یه‌كه‌م، شه‌رعییه‌تی ناوخۆی، كه خۆی ده‌بینیێته‌وه له حوكمڕانی باش و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان و شه‌فافییه‌ت و دیموكراسی و خزمه‌تگوزارییه‌كان، خاڵی دووه‌م، پشتگیرییه نێوده‌وڵه‌تییه، بێگومان ئه‌م خاڵه په‌یوه‌ندی به‌خاڵه‌كه‌ی پێش خۆیه‌وه هه‌یه، پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و جیوپۆله‌تیكه هه‌ستیاره‌ی كه هه‌یه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری نێوده‌وله‌تی نه‌بێت توشی گرفتی گه‌وره ده‌بێته‌وه، له زۆربه‌ی بواره‌كانیشدا پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تیده‌رێكی باشی هه‌رێمی كوردستان بووه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی توشی ئیحراجییه‌تێكی زۆر بوون به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و بانگه‌شه و جاڕنامانه‌ی كه باسی مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لانی ده‌كرد، پشتگیرییه‌كی باشی هه‌رێمی كوردستانیان نه‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر ئاستی باڵا هه‌وڵیان ده‌دا ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی نه‌كرێت، به‌نموونە نامه‌كه‌ی تلێرسۆن بۆ سه‌رۆك بارزانی، هه‌ندی به‌ڵێنی تیدابوو، به‌ڵام هیچیان گه‌ره‌نتی نه‌كرابوون، جگه له‌وه‌ش تیایدا هاتووه، ئه‌گه‌ر عێراق پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه نه‌بوو ئه‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌ین ساڵی داهاتوو هاوكار بین له کردنی ڕیفراندۆم، به‌ڵام هه‌روه‌ك وتم ئه‌گه‌ر به ڕوانگه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه و كوردانه و مافێكی شه‌رعی و نه‌ته‌وه‌یی بڕوانینه ڕیفراندۆم، یانی چی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق باشبوو له‌گه‌ڵ كورد ئه‌وا ڕیفراندۆم نه‌كرێت، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌باش و خراپی حكومه‌ته‌كانی به‌غداوه نییه له‌گه‌ڵ كورد، بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ڕیفراندۆم پرسێكی ڕه‌واو شه‌رعییه، یانی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا باشیش بێ له‌گه‌ڵ كورد و هه‌موو داخوازییه‌كانی كورد جێبه‌جێش بكات به مادده‌ی 140یشه‌وه، هه‌ر نابێت كورد ده‌ستبه‌رداری سه‌ربه‌خۆیی بێت. (كه‌واته، ئه‌گه‌ر خودی کردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌نده گرنگ نه‌بووایه له مێژووی ڕزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌وه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان هه‌وڵیان نه‌ئه‌دا كه ئه‌م ڕیفراندۆمه سه‌رنه‌گرێت، به‌ڵام ئیراده‌ی گه‌ڵ و ئیراده‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌مه‌شیاندا سه‌ركه‌وتوو بوو، یه‌كه‌م جار بوو له مێژوودا كورد به هه‌موو جیهان بڵێت ئێمه هه‌ین و خۆمان بڕیار له چاره‌نووسی خۆمان ده‌ده‌ین). خاڵێكی گرنگ هه‌یه لێره كاتێك كورد، یه‌ك ده‌نگ و یه‌كڕیز بوو توانی به ئاسانی بە پێش چاوی هه‌موو دنیاوە ڕیفراندۆم بکات و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش نه‌یانتوانی ڕایبگرن. هه‌ڵوێستی هێزه ئیقلیمیه‌كانیش ده‌رباره‌ی ڕیفراندۆم زۆر خراپ بوو، گه‌مارۆیه‌كی زاڵمانه له‌لایه‌ن هه‌رسێ ده‌وڵه‌تەکەی دراوسێمانەوە خرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركرده‌ی ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته له ئاستی باڵا كۆ بوونه‌وه له تاران. ئه‌وان هه‌ر بزووتنه‌وه و جووڵەیه‌كی كوردی به هەڕەشە له‌سه‌ر ناسنامه‌ی خۆیان ده‌زانن. لای ئه‌وان گه‌شه‌سه‌ندنی كورد له هه‌ر بوارێك به ئه‌منی كراوه و به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌رخۆیان تێده‌گه‌ن، پاش ڕیفراندۆم به هۆی داخستنی فرۆكه‌خانه‌كان و سنووره‌كان هێرشی ناڕه‌وای حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر ناوچه جێناكۆكان بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانی خستبووه حاڵه‌تێكی زۆر ئاڵۆزه‌وه، به‌ڵام به ئیراده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان داستانی پردێ و سحێلا ڕوویدا و بۆیه‌كه‌مجار ئه‌برامزی ئه‌مریكی به‌ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تێك شكێنرا.
ڕیفراندۆمەکەی ٢٠١٧ چ دەستکەوتێکی مێژوویی، سیاسی و نەتەوەییی بۆ کوردستان بەجێ هێشت و، ئەو دەستکەوتانە چۆن دەتوانرێت لە داهاتوودا بەکار بهێنرێن؟
لە مێژووی هاوچەرخی کوردی، ڕیفراندۆم گەورەترین ئاکتی سیاسی بوو، ئەگەر لێکەوتەکانی هەرچییەک بن، یەکێک بوو لەو بڕیارانەی کورد ئیرادەی تیایدا سەر کەوت؛ بە سەربەخۆیی گوتی بەڵی و بە دنیای گوت نەخێر.
لە پاش ئەو ئەزموونە، سەرۆک مەسعود بارزانی چۆن ڕوانینێکی نوێی بۆ پاراستنی مافە نەتەوەیی و سیاسییەکانی کوردستان پەرە پێ دا؟
سەرۆک بارزانی باوەڕی تەواوی بە دۆز و قه‌زیەکە هەیە نەک لێرە بەڵکو لە پارچەکانی تریش. بۆ نمونە کاتێک گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی کرایە سەر ڕۆژاوا، هەوڵ و تێکوشان و هیمەتی سەرۆک بارزانی بوو نەیهێشت ئیرادەی کورد لەو بەشە تێک بشکێنرێت. بۆ نموونە، کاتێک ترەمپ بووە سەرۆکی ئەمریکا، ئەڵمانیا و فەرەنسا و هەموو ئەوروپا نیگەران بوون نەیاندەزانی چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەن، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئیتالیا گوتی ترەمپ هاوسۆزە لەگەڵ ئیتالیا و گەلی ئیتالیای خۆش دەوێ. لە ڕوانگەی تێگەیشتن لەم هاوسۆزییەوە، هەر زوو سەرۆک بارزانی بۆ پشتگیری ڕۆژاوا خۆی گەیاندە ئیتالیا و لەوێوە دوووبارە توانیی هاوکێشەکانی بۆ بەرژەوەندی کورد بگۆڕێت و ئیتالیا و تەنانەت ئەوروپاشی لەو موئامەرەیە تێگەیاند کە دەکرێتە سەر کورد، بینییشمان پاش ئەمە بارودۆخەکە بەرەو هێوربوونەوە چوو.
ئەگەر ڕیفراندۆمەکەی ٢٠١٧ لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا هەڵبسەنگێنین، بە پێی بۆچوونی ئێوە، گەورەترین دەستکەوت و گەورەترین وانەی ئەو ڕووداوە چی بوو؟
یەکڕیزی و سەرکەوتنی ئیرادە و باوەڕ بە دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان گەورەترین دەستکەوت بوون، جگە لەوەی ئەم قۆناغە بووە قۆناغێکی نوێ لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی کوردی.

