له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌ندی قاهیره بۆ توێژینه‌وه كوردییه‌كان هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و به‌دیاریكراویش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 ئیدانه ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، به‌ئامانجگرتنی ئه‌و كه‌ناڵه ئاسمانییه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، ئه‌و هێرشه هه‌وڵێكی تیرۆرستانه‌یه بۆ كاریگه‌ریكردن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه ئاسمانییه و ناوه‌ڕۆكی په‌یامه میدیاییه‌كه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆرستان و به‌رگریكردن له گه‌لی كوردستان و مافه ره‌واكانی.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی توێژینه‌وه كوردییه‌كان له قاهیره:
ناوه‌ندی قاهیره بۆ توێژینه‌وه كوردییه‌كان ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستی و مووشه‌كبارانه ئیدانه ده‌كات، كه باڵه‌خانه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان24ی كرده ئامانج و ئه‌و زیانه مادییه گه‌ورانه‌ی لێی كه‌وتنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ئامانجگرتنی ئه‌و كه‌ناڵه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، ئه‌مه هه‌وڵێكی چه‌په‌ڵه له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه بۆ كاریگه‌ریكردن له‌و كه‌ناڵه و رۆڵه‌كه‌ی و په‌یامه میدیاییه‌كه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وی تیرۆر و تیسرۆرستان و به‌رگریكردن له گه‌لی كوردستان و مافه ره‌واكانی.
به‌ڵام مه‌حاڵه ئه‌مه به‌سه‌ر ئیراده و باوه‌ڕبوونتان به په‌یامه‌كه‌تاندا زاڵ بێت، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و جۆره كرده‌وه تیرۆرستیانه هیچ له ئێوه زیاد ناكات، ته‌نها سووربوون و هێز نه‌بێت بۆ به‌رده‌وامیدان به رێچكه نایابه‌كه‌تان.
خودا كوردستان و گه‌لی كورد بپارێزێت
عه‌بدولفه‌تاح- سه‌رۆكی ناوه‌ند