پارێزگاری هه‌ولێر به نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئەو شوفێره تەکسییەى کرد کە دوێنێ شەو لە هێرشەکەی سەر هەولێر بریندارببوو.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر به نوێنه‌رایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ماڵى زریان وەزیر عەزیز شۆفێرى ئەو تەکسییەى کرد کە بەهۆی هێرشەکەی دوێنێ شەوى سەر شاری هەولێر بریندارببوو.
پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى ئەوەى سڵاوى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێ ڕاگه‌یاند، لەنزیکەوە لە بارودۆخ و تەندروستى پرسی و بەدواداچوونی بۆ چۆنییەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکییەکانى کرد و هیوای سەلامەتی و زووچاکبوونەوەی بۆ خواست و ئامادەیی هەر ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشان دا.
پارێزگاری هه‌ولێر هەروەها لەبەرامبەر ئەو زیانەى بەر ئۆتۆمبێلەکەى کەوتووە، هاوکارییەکى پێشکەش کرد.
جێى باسه شەوى ڕابردوو بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر هەولێر و بەشێک لە مووشەکەکان بەر چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتن، بەو هۆیەوە زیانی دارایی لێکەوتەوە، زریان وەزیر عەزیز کە شۆفێرى تەکسییە لە کاتی گەڕانەوەى لە کار بۆ ماڵەوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بەهۆى بەرزى دەنگى تەقینەوەکە و پڕووشکی شووشەی ئۆتۆمبێلەکەى بریندارببوو، جگە لەوەش زیان بەر ئۆتۆمبێلەکەى کەوتبوو.