رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی (شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم) پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و حاکمی دوبەی کرد.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:-

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ و دڵسۆزانەی خۆمان ئاراستەی برام خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و دەوڵەتی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (ئیمارات)، بە سەرکردایەتی، حکوومەت و گەلەکەیەوە دەکەین، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم.

لە کاتێکدا گوزارشت لە خەم و پەژارەی قووڵمان بۆ ئەم کۆستە گەورەیە دەکەین، لە خوای گەورە و باڵادەست دەپاڕێینەوە کۆچکردوو بە ڕەحمەت و لێخۆشبوونی فراوانی خۆی شاد بکات، جێگای بەهەشتی بەرین بێت، گۆڕەکەی بکاتە باخچەیەک لە باخچەکانی بەهەشت و سەبووری و دڵنەواییش بە خانەوادە بەڕێزەکەی و کەسوکار و خۆشەویستانی ببەخشێت.