رۆژنامەی ھەولێر

کارەکانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر – خەبات دەستی پێکردەوە

بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی شۆفێران، دوای وەستانێکی کاتی جارێکی تر کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دووسایدی (هەولێر – خەبات) دەستی پێکردەوە.

ئەم ڕێگایە یەکێکە لە ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییەکانی پارێزگای هەولێر و تەواوکردنی کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی جەنجاڵی و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و گەشتیاران.