هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی له عێراق (ناتۆ) ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه ئارامی و سه‌قامگیری عێراق به‌گشتی گرینگه بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه.
ناتۆ له تویتێكدا بڵاوی كرده‌وه: هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێت بۆ ئیدانه‌كردنی ده‌ستدرێژییه دوژمنكارییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر.
ڕاشیگه‌یاند: بێگومان ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق به‌گشتی گرینگه بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان پابه‌ندن به ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی ئارامی به‌رده‌وام بۆ هه‌موو ناوچه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته شكۆداره.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به 12 مووشه‌كی دوور مه‌ودای بالیستی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراق، هێرشكرایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی نوێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر، به‌شێك له مووشه‌كه‌كانیش به‌ر ئه‌و ناوچه و گه‌ڕه‌كانه كه‌وت كه خه‌ڵكی سڤیلی شاری هه‌ولێر تێدا ده‌ژی و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی به‌ر زۆرێك له خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتییان كه‌وت و هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كیش به بریندار بوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر بنكه هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسڕائیل بووه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێرشه‌كه شوێنی مەدەنی كردۆته ئامانج و پاساوی بنكه‌ی هه‌واڵگری ئیسڕائیلیش تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەوه‌نەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە دوورە لە ڕاستییەوە .
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژییانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، ڕێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جۆرە تاوانانە.
داوشی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و جامعەی عەرەبی و حکوومەت و پەرلەمانی عێراق و حکوومەتی ئێرانیش كرد بە پەلە لێکوڵینەوە لەم هێڕش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی توند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنەبەر.