ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی دەربڕی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.
هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڕەشە و ئالنگارییەکانی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو و هەڕەشەکانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.
پەیوەست بەم تەوەرانەوە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بەلای وڵاتەکەی بە گرنگی دەڕوانێتە داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستانی بەلایانەوە جێی بایەخێکی
زۆرە.
لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان سوپای ئیتالیا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر لە ساڵانی ڕابردوو، جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرایەوە.

