ئەمشەو چوارشەممە 2026.9.16، بەئامادەبوونی سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، مەلامستەفا بارزانی، فەوزی هەریری نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگرانی سەرۆکی هەرێم و ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیرو بەرپرسانی حکومی و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان و نێردەی دبلۆماسی و رێکخراوەکان و کەسایەتییەکان، ڕێورەسمی رۆژی نیشتمانی کۆماری میللیی چین، لەلایەن كونسڵخانەی ئەو وڵاتە بەبۆنەی 77 ساڵەی یادی دامەزراندنی کۆماری چین بەرێوەچوو .
لە ڕێورەسمەکەدا، وێڕای بەرز نرخاندنی گرنگی پەیوەندیی نێوان کۆماری میللیی چین و هەرێمی کوردستان، لە ڕووی بازرگانیی تەکنۆلۆژیی و فەرهەنگییەوە، پیرۆزبایی ئەو یادە لە باڵیۆزە و كونسڵی وڵاتی چین کراو جەخت لە بەرە و پێشبردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرایەوە .

