ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دڵنیایی بە هاووڵاتییاندا کە ئەو هێرشانە ناتوانن سەقامگیری پایتەخت بشێوێنن، وتیشی “زیانی گیانی نەبووە تەنها دوو کەس بە سووکی بریندار بووون.”
ئومێد خۆشناو لەبارەی هێرشەکەوە گووتیشی: “پەلامارێکی تیرۆریستی بووە بۆ سەر کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شاری هەولێر، بەڵام ئامانجی خۆی نەپێکاوە و لە چەند شوێنێکی سڤیل کەوتوون، یەکێک لەو شوێنانە دامەزراوەی کوردستان24 بوو زیانی پێگەیشتووە و شەوی رابردوو بەسەرمان کردنەوە.”
لەبارەی بریندارەکانەوە ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەدا، تەنها دوو کەس بریندار بوونە، ئەوانیش شۆفێرێک و پاسەوانێک بوون کە برینەکانیان سووکە و لە نەخۆشخانە نەمەوان.
ئومێد خۆشناو باسی لەوەشکرد، کە سەرۆکی هەرێم درەنگانی شەو بە بەردەوامی لەسەر خەت بووە لەگەڵیان و ئەوانی راسپاردووە تا وەک دەزگا حکومیەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر چی پێویستە بیکەن بۆ سەلامەتی و دڵنیاییدان بە خەڵکی شارەکە.”
شەوی 13/12-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەك بە سووکی بریندار بووه