نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2026/9/14، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵيۆز ستیڤن فه‌یگن، كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ريكا له عێراق، پیرۆزبایی لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه نوێیەکەیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئامادەییی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتيوانى و سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات کردەوە.
له ديدارهكهدا پهیوهندییەکانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، په‌ره‌پێدانی هاریكاریی هاوبه‌ش له بوارە جیاوازەکاندا، دۆخی ناوخۆی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و گرنگیی چارەسەرکردنی كێشه‌کان له ڕێگەی دیالۆگەوە، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز کاربەڕێکەری نوێی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکەدا دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگیی سەقامگیری و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا له هه‌موو بواره‌كاندا کردەوه.
پشتگيرى له حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و گرنگيى بوونى چه‌ك به ته‌نيا له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا، دۆخى ناوخۆ و گرنگيى تهبايى و كۆده‌نگى له هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

