بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بە بۆنەی کۆچی دوایی برای کۆچکردوومان کاک (عزالدین کوێخا محمد زیارەتی مەلازادە) سوپاس و پێزانینی تایبەتیمان بۆ سەرجەم ئەو کەس و لایەن و خزمان و دۆستان هەیە کە لە مەراسیمی ناشتن و پرسەکەی لەگەڵماندا بوون بە تایبەت
بەڕێزان لە بارەگای جەنابی سەرۆک بارزانی
سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەرێزان لە نووسینگەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزیر و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عراق و
بەرپرسانی حزبی و حکومی و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی لق و فەرماندە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ.
هەروەها سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ زانا و مامۆستایانی ئاینی و شێخانی تەریقەت و سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتی و ڕیش سپی و پیاو ماقوڵانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان وعيراق .
سوپاسی زۆرمان بۆ میران و اغا و سەرۆک عەشیرەت و تەواوی خزمانی خۆشناوەتی و عەشیرەتەکانی دیکە.
پێزانینی زۆرمان بۆ ئەو ئازیزانانەی کەوا لە ڕێگەی پەیوەندی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان گەیاند لە خەم و ناسۆرەیان کەم کردینەوە.
لە کۆتاییدا خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە لە خەم و پەژارەتان کەم کردینەوە
انا لله وانا اليه راجعون
هێرش کوێخا محمد زیارەتی (هێرش الطيار )
لە جیاتی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو

