ئەمڕۆ سێشەممە 2026.9.8، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی پێشوازیکردن لە میوانان و شاندە فەرمییەکان، پێشوازیانکرد لە ئەسعەد العێدانی، پارێزگاری بەسڕا، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو ( عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) سەردانی شاری هەولێری کردووە.

