رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە عێراق.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە.

باڵیۆزی ڕووسیا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە نیشان دا.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا کە کە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.