لە سەنتەری كولتووری ڕۆژهەڵاتی “پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی” [ئەكادیمیای زانستی ڕووسیا) بە ئامادەبوونی (خەلیل عبودی) دەسەڵات بە پلەی وەزیر و، جێگری باڵیۆزی عێراق لە مۆسكۆ، هەروەها ( ماكسیم مەلەرچوك) بەڕێوەبەری گشتی ئەنجوومەنی ئابووری و بازرگانی ڕووسیا وعێراق و، (د. بەكر شا مەحەمەد) بەرپرسی پەیمانگای كوردستان لە ڕووسیا و، یوری یوریەڤیچ نەبیێڤ كاندیتی ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیا بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەیلوولی ٢٠٢٦ و نوێنەرایەتیی چڤاتی كوردانی ڕۆژئاوا لە ڕووسیا و، هەروەها كوردانی سۆڤیەت لە مۆسكۆ و، ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی زانستی و چالاكوان و قوتابییانی كوردستانی لە ڕووسیا ٣٨ مین ساڵیادی كارەساتەكانی ئەنفال بەرز ڕاگیرا.
مەراسیمەكە لە لایەن مامۆستا سێدە مۆسەیان بەرپرسی فدراسیۆنی ژنانی ڕەوەندی كوردی لە ڕووسیا، بە هاوكاری نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕووسیا سازكرا بوو. لە سەرەتادا د. دانەر ئەبوبەكر لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر تاوانەكانی ئەنفال و، داواكاری كەسوكاری ئەنفالكراوانی خستەڕوو. لە هەمان كاتدا سوپاسی ڕێكخەرانی مەراسیمەكەی كرد و دەستخۆشی گەیاندە هاوكارانی ناوەندی ناوبراو.
دواتر ان (شیرن زەكی سەرۆكی فدراسیۆنی ژنان بە شێوەی ئۆنڵاین و مامۆستا سێدە بەرپرسی كۆمیتەی ژنانی كورد لە ڕووسیا و، دكتۆر بەكر شا مەحەمەد و عبداللە سەلاح وەك نوێنەری چڤاتی كوردانی سووریا و كاك نۆریكی مۆسۆیان نیگاركێش و كاك مەحەمەد قوتابی قۆناغی چواری بەشی پزیشك)ی لە چەندین وتار و پرێزنتەیشنی زانستی دا بە شێوەی جۆراوجۆر باسیان لە تاوانەكانی ئەنفال دەرحەق بە گەلی كورد بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
هەر لە چوارچێوەی مەراسیمەكەدا پێشه نگاێكی هونەری بۆ تابلۆكانی نۆریك مۆسەیان براوەی چوارجار پێشبڕكێكانی ماوەی ڕابردووی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا كرایەوە، كە تێیدا بەشێك لە تابلۆكان گوزارشتیان لە مێژوو و ژیانی سەختی كوردان لە ڕابردوو و تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی دەكردەوە.
هەر لە پەراوێزی مەراسیمەكەدا بۆ یەكەمین جار كۆمیتەی ژنانی كورد لە ڕووسیا بە شێوەی فەرمی دەستبەكاربوونی خۆیان ڕاگەیاند و مامۆستا سێدە مۆسۆیان سەرپەرشتی ئەم ناوەند گرنگە دەكات.
لە كۆتاییدا خواردنی كوردەواری كە بە دەستی ژنانی كورد لە ڕووسیا (سێڤین سێڤۆ خانی) ڕۆژئاوایی ئامادەكرابوو پێشكەش بە میوانان كرا. هەموو ئەم كار و چالاكییانە وەك ڕێزلێنانێك بۆ یادی قوربانیانی بێتاوان و، بیرەوەری تاڵی كارەساتە ناخۆشەكانی ڕابردوومان و تاوتوێكردنی پرسی دادپەروەریی مێژوویی و سەرنج خستنە سەر تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتیی كە دەرحەق بە گەلی كورد كراون ڕێكخرابوون و، هەست ونەستی گەلی كوردمان دووپات كردەوە بۆ میوانان كە هەرگیز بیری تۆڵە كردنەوە بە میشك و دڵی تاكی كورددا نایەتەوە و داواكاری ڕەواكانیشمان دووپات كردەوە كە دادپەروەری و قەرەبوو كردنەوەی كوردستان و كەس وكاری ئەنفالكراوەكانە. هەموو
ئەو كار و چالاكییانەی لە چوارچێوەی مەراسیمەكەدا بەڕێوە چوون، بوونە مایەی سه رنج و دەستخۆشی میوانان.

