بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاوو لە نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیران، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناوی لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد، ڕێورەسمێک بۆ ناساندنی کتێبی تازە چاپکراوی ( نیشتمان و دەنگی پێی باران ) بۆ نووسەر و شاعیر حەمید قەڵادزەیی بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەڕێكخەرانی ئەم ئێوارە کۆڕە، پیرۆزبایی لە نووسەر و شاعیر کرد بەبۆنەی چاپکردنی بەرهەمە نوێیەکەی و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست لە کاروانی ئەدەبیدا.
لە کۆتایشدا، کتێبی (نیشتمان و دەنگی پێی باران) بە واژۆی شاعیرەوە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.

