هاودەنگ فاروق
نەوت پرسێكی گرینگ و چارەنووسسازە بۆ خەڵکی کوردستان، لەماوی ڕابردوودا یەکێک بووە لەو سێکتەرانەی زۆرترین مشتومڕی لەباریەوە کراوە. بەشـــیک لەوانەی گلەیی و گومانیان هەیە:یەک شـــت دەڵێنەوە، ( شەفاف نییە، ئاگاداری وردەکاریی گرێبەست و داهاتەکەی نین، زۆر قسەی بێبنەمای دیكەش).
ئـــه و ڕه وته به مه رام ده یانه وێت ســـه ر له خه ڵك بشـــێوێنن و دۆســـییەكە به لاڕێیـــدا ببه ن و تێكەڵی فەوزای سیاســـی وناكۆكییە حزبییەكانیان بكەن.
بۆیە پێویستە پەرلەمان و حكوومەتی كوردستان، سنوورێک بۆ ئەم چەواشەکاری و بەلاڕێدا بردنە دابنێن، كار بكەن بۆ ئەوەی بە یاسا پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت، وەك بەشێك لە سیستەمی ئاسایشی نەتەوەیی پارێزراوبێت، وەك ئەوەی لەهەموو دنیادا باوە.
ئاخر مەرج نییە زانیاریی لەسەر ئەم سێكتەرە گرنگە، بە هەموو كەس بدرێت، بەڵكو باشترە بە سیاقی یاسایی خۆی زانیارییەكان بڵاو بكرێنەوە.
یاسایەك بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەم سێكتەرە لە ڕووی میدیایی و پڕوپاگەندەییەوە هەبێت، كە زامنی ئەوە بكات ئەم سێكتەرە گرینگە هەم پارێزراو بێت، هەمیش دوور بێت لە كێشمەكێشـــمی سیاســـیی نێوان حزبەكان و، نەكرێتە ماددەی هەرزانی هەڵبژاردنەکان و پڕوپاگەندەی سیاســـی و ئیعلامیی نێوان حیزبەكان، ئەمە زەرورەتێكە بۆ تەندروســـتیی سیاسی و میدیایی كۆمەڵگە و حوكمڕانی لە كوردستاندا.
تاكو هەر حزبێكی پۆپۆلیســـت، بۆ خەڵەتاندنی جەماوەر، مافی ئەوەی نەبێت بەبێ هیچ شـــارەزاییەك باس لە دۆسیەی وزە بكات، كە بەشێكە لە ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان.
لە بەرامبەر ئەم دەســـتگەوتە گەورەیەدا، هەقە مەزنتر بیر بكەینەوە، نابێ لە ڕوانگەی ڕقی حزبی و ناكۆكیی سیاسیدا، بەرخوردی
لەگەڵدا بكرێت، سەرچاوەی وزە و دەستكەوتەكان بۆ نیشتمانە نەك بۆ ڕازیكردن و زانیاریدان بەم کەس و ئەو حزب و ئەم حزب