ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی ئابی 2026، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ کۆچی دوایی (لازار ساکۆ)ـی برای، هاوخەمی خۆی بۆ مار لویس ساکۆ، کاردیناڵی کەنیسەی کاثۆلیکی و پاتریارکی کلدانی دەربڕی.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت؛
بەڕێز غیبتەی مار لویس ساکۆ ، کاردینالی کەنیسەی کاثۆلیکی وپاتریارکی فەخری کەنیسەی کلدانی؛
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان ( لازار ساکۆ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم .خودای مەزن گیانی بە بەهەشت بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

