.
بە مەبەستی نوێکردنەوەی پێکهاتەی سەندیکا و دیاریکردنی ستافی نوێی سەرکردایەتی، بەیانی ئەمرۆ 29.8.2026 بە ئامادەبوونی فازل میرانی بەرپرسی دەستەیی کارگێری مەکتەبی سیاسی ( پ د ک )، دلشاد شەهاب نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیران و پارێزگاری هەولێر،و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی و لایەنە سیاسییەکان، و ئەندازیاران، دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان لە هەولێری پایتەخت بەرێوەچوو.
ئامانجی سەرەکی دووەمین کۆنگرە، نوێکردنەوەی پێکهاتەی سەندیکا و گونجاندنی لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکانی کار و ڕێکخستنی پیشەی ئەندازیارییە.
لە قۆناغی کۆتایی، کۆنگرە هەڵدەستێت بە هەڵبژاردنی نەقیبی سەندیک و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا،و هەڵبژاردنی سەرۆک بەش و نوێنەرانی ئەندازیاران.
جێگەی ئاماژەدانە، بەپێی ئەم سیستەمە، ئەندازیارانی بوارەکانی شارستانی، تەلارسازی، کارەبا، میکانیک، نەوت و کیمیا و کۆمپیوتەر نوێنەری تایبەتی خۆیان دەبێت. ئەمەش بەگوێرەی سەندیکا، دەرفەتێکی زیاتر بۆ بەشداریی نەوەی نوێی ئەندازیاران و دابینکردنی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە لە ناوەندەکانی بڕیاردا دەڕەخسێنێت.

