بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ هەینی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچێک دەستگیر کرد.
لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە “لەلایەن تیمی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکانی دهۆک تۆمەتبارێکی بە تاوانی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیر کرا.”
ئەوەش خراوەتەڕوو کە دوای گرتنی تۆمەتبارەکە لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا نا کە وێنەی کچێکی بە هاندانی کچێکی دیکەی هاوڕێی بڵاوکردۆتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشدا کە تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستبەسەر کراوە.