لە رووداوێكی هاتووچۆدا 11 هاووڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەگەڵ پاسێکی بچووکدا لە رێگای نێوان پارێزگای بەغدا و بابل، 11 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی “ئەنادۆڵ”ـی راگەیاند، بەهۆی خێرایی و بێ ئاگایی لە کاتی لێخوڕینی نێوان دوو ئۆتۆمبێل و مینی پاسێکدا، رووداوێکی ترسناک لە رێگای گشتی لە نێوان پارێزگای بابل و بەغدا روویدا.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی وتەی شارەزایانی بواری سەلامەتی هاتوچۆ، رێگەوبانە گەورەکانی پەیوەست بەشارە گەورەکانی عێراق زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و رۆژانەش ڕووداوی هاتوچۆ روو دەدات.

دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق باس لەوە دەکەن، زۆرێک لە شۆفێران پابەندی رێنمایی هاتووچۆ نین

ھەواڵی زیاتر