ئەمڕۆ لەهەرێمی کوردستان رۆژی جلی کوردییە و بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان بە جلی کوردییەوە چونەتە سەر کارەکانیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممه 10ـی ئادار، ڕۆژی پۆشینی جلوبەرگی كوردییە، ئەو ڕۆژەش بەفەرمی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەك ڕۆژی جلوبەرگی كوردی دیاری كراوە و لە داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا ڕێوڕەسمی جیاواز بەڕێوە دەچێت.
جلوبەرگی کوردی، یەکێک لە هێما فەرهەنگی و نەتەوەییەکانی کوردە کە مێژوویەکی کۆن و دێرینی هەیە و وێڕای هێما و توخمە نەتەوەییەکانی دیکەی وەک زمان، خاک، ئاڵا و سروودی نەتەوەیی، بووەتە تایبەتمەندییەکی جیاواز کە نەتەوەی کورد لە نەتەوەکانی دیکە جیا دەکاتەوە.
هەموو ساڵێک لە ڕۆژی 10ی ئادار، لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لەناو قوتابخانە و خوێندنگەکاندا بە پۆشینی جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی کوردی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جلوبەرگی کوردی بەڕێوە دەچێت