پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

قۆناغی سێیەمی شەقامی 150 مەتریی هه‌ولێر دروست ده‌كرێ 

بڕیارە ئەمڕۆ لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و كۆمپانیای هێمن گرووپ، واژوو لەسەر دەستپێكردنی بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر بكرێت، ئەو بەشە لە ڕێی بەحركە بۆ ڕێی گۆپاڵە.

ڕۆژی 20ـی شوباتی ئەمساڵ، ئەو بەشەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر، لە یەكتربڕی هەولێر-بەحركە بە ڕێی هەولێر-گۆپاڵ، بە ڕێی سەرەكیی دهۆك دەبەستێتەوە، بڕیاری دروستكردنی درا.

وەزارەتی شارەوانی بڵاوی كردووەتەوە، پاش ڕەزامەندیی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر جێبەجێكردنی قۆناغی سێیەمی شەقامی 150 مەتریی بازنەیی خێرا لە شاری هەولێر، لە ڕێوڕەسمێكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ كۆمپانیای هێمن گرووپ گرێبەستەكە واژوو دەكەن.

پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری پڕۆژەیەكی ستراتیجیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، تا ئێستە دوو بەشی تری تەواو كراوە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەت، بەشی سێیەمیشی تەواو دەكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا، گرێبەستی ئەو بەشە لە نێوان سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و كۆمپانیای هێمن گرووپ واژوو دەكرێ و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.