شـاندێکی گـەنجانی کـوردستان بەشدارییان کرد لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی گەنجانی دیبـلـۆمات لە تورکیا

شاندێکی گەنجانی کورد لەپاڵ گەنجانی جیهان بەشداریانکرد لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لە ئیستەمبـۆڵ کە لە کۆنفڕانسەکەدا نوێنەری وەزیری دەرەوەی تورکیا و چەند باڵیوزێکی حـکۆمەتە جیاجیاکان لە ئیستەمبۆڵ بەشداربوون لەگەڵ گەنجانی دیبـلۆمات کە کۆنفڕانسەکە بەبەشداری نوێنەرانی زیاتر لە 50وڵات بەڕێووەچوو.
مـحمد مسیح کە وەک تاکە کەس لە عێراق وەک مێوان و سەرپەرشتی تیمی گەنجانی عێراق لەلایەن ڕێکخراوەکە خەڵاتی باشترین باڵیوزی گەنجی پێبەخشرا و دواتر نوێنەرانی کورد خەڵاتی باشترین دیبـڵوماتی کۆنفڕانسیان پـێبەخشرا.
لەبەردەوامی کۆنفڕانسـەکە لەسەر داوا و هەوڵی سەرپەرشتی تیمی عێراق پێشوازی کرا لە تیمی گەنجانی کورد بە سروودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب و سرودەنەتەوەییەکان، لە کوتایی کۆنفڕانس دیاری هەرێمی کوردستان بەخشرا بەڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکە و بەشێکی بەشداربووانی کۆنفڕانس کە دیارییەکە بریتی بوو لە پـەرتووکی بۆ مێژووی سـەرۆک بارزانی بە زمانە جیاوازەکان.

ھەواڵی زیاتر