هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

بكوژەكەی ماریا لە كەركوك دەستگیركرا 

پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، بكوژی ماریا، ئەو ئافرەتە 20 ساڵانەی لە شەقامی 100 مەتری هەولێر كوژرا، لە كەركوك دەستگیركرا كە برایەتی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشتوە كە بكوژی ماریا بۆ پارێزگای كەركوك هەڵاتوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەو بكوژە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە كەركوك دەستگیركراوە كە برای كوژراوەكەیە.

ئیمان سامی ناسراو بە ماریا، 20 ساڵان، شەوی یەكشەممە لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر كوژرا.

رۆژی دواتر پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، مامی ماریا لەسەر تاوانەكە دەستگیركراو فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ برایەكی ماریا دەرچو كە بەقسەی باوكی ماریا و پۆلیسی هەولێر، ئەو برایەی تۆمەتباری سەرەكی روداوەكەیە.