عێراق لەبارەی گەنمی عەمبارکراو دڵنیایی دەدات

وەزیری بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت “گەنمی عەمبارکراو تاوەکو مانگی نیسان بەشمان دەکات”.

عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق بۆ رۆژنامەی سەباحی حکومی ئاشکرای کرد “گەنمی عەمبارکراو تاوەکو وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی ناوخۆ بەشدەکات، کە مانگی نیسانی داهاتوو دەستپێدەکات”.

وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتەکەیان توێژینەوە بۆ خستنەڕووانە دەکات، کە لە لایەن کۆمپانیاکانی ئەمەریکا و ئەڵمانیا بۆ گرێبەستی فرۆشتنی گەنم پێشکەش بە عێراق کراون.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا، نرخی بەشێک لە بەرهەمەکانی دانەوێڵە و خۆراکەکانی دیکە بەرز بووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر