سبەی دەست بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “سبەی پێنجشەممەوە 10/3/2022، دەست بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.