چواس خالید – هه‌ولێر
دوو سایدی هەولێر – کۆیە، کە بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جێبەجێ دەکرێت، ڕشتانە کاری تێدا دەکرێت و ئێستا گەیشتووەتە ڕۆنانی پردی شۆڕش، کە یەکێکە لە پردە ناوازەکانی ڕێگەکە و بە شێوەیەکی سەردەمیانەی سەرنج ڕاکێش بنیات دەنرێت.
پڕۆژەی ڕۆنانی پردی شۆڕش لە دوو سایدی هەولێر – کۆیە، دەکەوێتە ئاوڕێژی بەنداوی دێگەڵێ و لە نزیک گوندی کانی دەربەند بنیات دەنرێت، شێوازی پردەکە بە جۆرێکە، لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هاوشێوەی نییە، پردی شۆڕش کە درێژییەکەی دوو سەد و پەنجا مەترە، جیا لە شێوەی سەرنجڕاکێشی پردەکە، بەرزییەکەی چل و هەشت مەترە و پانیەکەشی هەشتا مەترە، کە هەر سایدێک لە دوو سایدەکە سێ لاینە و نێوان هەر پایەکی هەشتا مەترە.
دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی و گه‌وره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و كاركردن له ڕۆنانی جدییه و ڕشتانه كار له جێبه‌جێكردنی شه‌قامێكی دوو سایدی سێ لاین ده‌كرێت، كه تا ئێستا كاری زۆر باشی تێداكراوه و زیادتر لە سی کیلۆمەتری ڕێگەکە ئامادەکراوە و بیست و دوو کیلۆمەتری شەقامەکە قیرکراوە، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌درێت له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا ته‌واو بكرێت.
گه‌وره پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه لە ١٠ ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤ و له ڕێوڕێسمێكی تایبه‌ت دا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی به‌ردی بناغه‌ی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر كۆیه ی دانا.
دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر-كۆیه، ده‌ست به ڕۆنانی ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه كراوه و ئێستا بڕشتانه كار له جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای هه‌ولێر – كۆیه، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گرنگی سنووری شاری هه‌ولێره و ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ولێری پایته‌خته به پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی ڕێگای نێوان هه‌ولێر – كۆیه، به گوژمه‌ی پێنج سه‌د و شه‌ست ملیار و چوار سه‌د وچل و سێ ملیۆن دیناری عێراقی له‌لایه‌ن كۆمپانیای خۆماڵییه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پێشتر له نه‌خشه‌ی ڕۆنانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی ڕێگای نێوان هه‌ولێر – كۆیه، دوو لاین ده‌ڕۆیشت و دوو لاینیش ده‌هات، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خشه‌كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان گۆڕانی به‌سه‌رداهات، كه له گرێبه‌ستی نوێ‌دا و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، هه‌ردوو سایدی شه‌قامه‌كه كراوه به سێ لاین و تایبه‌تمه‌ندی و كوالێتی تا ئه‌وپه‌ڕی به‌رزكراوه‌ته‌وه، له نه‌خشه‌ی نوێ‌دا، هه‌موو سووڕانه‌وه‌كان گۆڕدراون به ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاس و ڕێگه‌كه به‌جۆرێك ده‌بێت هیچ خاوبوونه‌وه و ئه‌گه‌ری ڕووداوای هاتوچۆ به‌هۆی سوڕانه‌وه‌وه بۆ شۆفێران نایه‌ته پێش.
پاشخان:
قه‌زای كۆیه كه له ٧٩ كیلۆمه‌تری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه و له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره، ئێستا ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر-كۆیه، ڕێگایه‌كی باریكی یه‌ك سایده و به‌رده‌وام ئۆتۆمبێل تێیدا جرتوفرتیانه، له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌و ڕێگه یه‌كسایده زۆرێك ڕووداوی هاتوچۆی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و زۆرانێكی خستنه سه‌ر جێگا و كه‌سانێكیشی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دنیا كرد، به‌پێی ئاماره‌كانیش ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌و ڕێگه‌یه به‌رزه، كه دواجار له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ڕۆنانی دووسایدی ڕێگه‌ی هه‌ولێر – كۆیه‌ی ده‌ركرد، كه به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی ڕووداوه‌كان و مه‌ودای نێوانیش كه‌متر ببێته‌وه.

